فێرناندینهۆ سەربازە وونەکەی یاریگا !!

1/13/2019 8:42:53 PM

1801 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەکیم
+ -

ناوی تەواوی ( فرناندۆ لویز رۆزا ) لە دایکبوی ساڵی (۱۹۸۵) لە شاری لۆندریای ولایەتی بارانایە لە ولاتی بەڕازیل سەرەتای یاریکردنی دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی( ۲٠٠٠ )لەگەڵ یانەی بارانا و پاشان لە ساڵانی( ۲٠٠۵ بۆ ۲٠۱۳ )یاریزانی یانەی شاختاری ئۆکرانی بووە و دواتر لە سالی (۲٠۱۳) بە بۆندێکی (۲۲ )ملیۆن یۆرۆی ڕویکردوە یانە شین پۆشەکەی شاری مانچستەر و تا ئیستاش بەردەوامە لەگەڵ یانەی مان سیتی و یەکێکە لە ئەستیرە گەورە و کاریگەرەکانی پیپ گواردیۆلا. فێرنادینهۆ لە هێڵی ناوەند وەکو ئیرتیکازێك یاری دەکات و ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پێکهاتەی مان سیتی لە سەرکەوتن و جێبەجێکردنی پلانەکانی پیپ لە یارییەکاندا ، توانیویەتی پەیوەندیەکی پتەو و بەهێز لە نێوان یاریزانەکان لە بەرگری و ناوە ند دروست بکات و ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پچڕاندن و شکستپێهێنانی هێرشی تیپی بەرامبەر و بە بینینی یاری فیرنادینهۆ ئەگەیتە ئەو ڕاستییەی کە ڕۆڵی زیاترە لە یاریزانێك لە یاریگادا و هیزێکی ئێکجار زۆر بە مان سیتی ئەبەخشیت و دەبێتە هۆی ئەوەی پەیوەندی هێڵی ناوەندی تیپی بەرامبەر لەیەکتر ببچڕێنێت . یاری کردنی فیرنادینهۆ لە یارییەکان زۆر گرنگە بۆ یانەی مان سیتی چونکە یاریزانیکە زۆر بەغیرەت و حماسەت و باوەڕ بەخۆبونەوە یاری دەکات و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەرکەوتنەکانی مان سیتی. لەئەگەری پێکان یان یاری نەکردنی فێرناندینهۆ مان سیتی توشی کێشەیەکی گەورە ئەبێت لە ئیرتیکاز بەتایبەت لەم چەن یاریەی رابردوو کە مان سیتی توشی چەند شکستێك بوو لە پریمەرلیگ کە بۆیە هۆی دوورکەوتنەوەی لە پێشەنگی ڕیزبەنی پریمەرلیگ ، ماوەتەوە بڵین ڕیژەی سەرکەوتنی مان ستی لەگەڵ فێرناندینهۆ ۷٤ % ، بێ فێرناندینهۆ %۵۸ . لە کۆتایدا ئەکریت بڵێین ئەم وەرزە فیرنادینهۆ باشترین کاتەکانی لەگەڵ مان سیتی بەڕێ دەکات ، بەهیوای سەرکەوتنی کورە ئەسمەرەکەی سامپا..