هەڵبژاردەی عێراق و هاندەری کورد

1/9/2019 3:22:56 PM

1830 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد هێرۆیی
+ -

هەڵبژاردەی عێڕاق یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی کە بەشدارە لە جامی ئاسیای ۲۰۱۹ کە لە وڵاتی ئیماڕات بەڕێوەدەچێت.

لە کوردستانیش هاندەری کورد بوونەتە دوو بەرەوە ،بەشێکی بە هەڵبژاردەی نیشتیمانی ناوی دێنێت و بەشێکی تریش دژی دەوەستێتەوەو پێیان وایە ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بەو هەڵبژاردەیەوە نیە.

ئەوەی دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کە هەردوولا ئازادن کە هانی هەڵبژاردەی عێڕاق بدەن یان نا بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەم هاندەرانە لە دژی یەکتر بە ڕقێکی زۆرەوە بەرپەرچی یەکتر دەدەنەوە و دژی یەکتر لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان پۆست و قسەی نەشیاو لە سەر یەکتر دەکەن،بەداخەوە ئەمە دووبارە دەیسەلمێنێت کە ئێمە چەند بیر تەسکین چەند ناپاکین بەرامبەر یەکتر، ئاخر کوردایەتی کەی ئاوا دەکرێ کورد پشتی عەرەب بگرێ دژی کورد.

ئەگەر ئێوە بەڕاستی کوردایەتیتان دەوێت،دوور لەهەموو بیروبۆچوونێکی جیاواز یەکترتان خۆش بوێت و ڕێز لە بۆچوونی یەکتر بگرن،یەکگرتووبن بەرامبەر دەرەوە زمان و کلتوری کوردی بپارێن، دوور بکەونەوە لە تێکەڵ کردنی چەمک و وشەی عەرەبی بە کوردی وشە لە فەرهەنگی کوردی هەڵێنجن چونکە ئامانجی سەرەکی دوژمنانی کورد لە ناوبردنی زمانی کوردییە،تا بیسەلمێنن شتێک نیە بە ناوی کورد.

لە کۆتایدا نامەوێ درێژەی پێ بدەم مەبەستەکەم ڕوونە، هاندانی عێڕاق مافی هەموو پێکهاتەکانی ئێستای عێڕاقە هان نەدانیشی ئازادییەکە کەس بۆی نیە کەس ناچار بکات.