چۆن خۆت ڕزگار دەکەی لە نیگەرانی و دوو دڵی پێش یاری و دەستپێکی یاری؟

12/2/2018 5:47:50 PM

2390 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد هێرۆیی
+ -

بە شێوەیەکی ئاسایی کەمێک نیگەران بوون پێش یاری شتێکی سروشتی یە و هاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی باشتر سەرنج بدەیت و گرنگی زیاتر بە یارییەکە بدەیت و تووشی لە خۆبایی بوون نەبیت .

بەڵام ترسان و نیگەران بوون بە ڕێژەیەکی زۆر و ترسان لە شکست یان هەرشتێکی تر کێشەیە،کە ئەم دیاردەیە لە هەموو ئاستەکانی یاریزانان دا هەیە لە بێچووە شێرانەوە بۆ ئاستی پێشکەوتووان.

 تۆ ڕاهێنانی باشت کردووە کە ئەمە خۆی لە خۆی دا ورەت بەرز دەکاتەوە بەڵام بۆ ئەوەی تەواو ئامادەبیت پێویستە لە ڕووی دەرونیشەوە چەند خاڵێک جێ بە جێ بکەیت .

 چونکە ئاستی یاریزان لە تۆپی پێ لە ئاستی پێشکەوتووان دا سەدا ۹۰ پەیوەستە بە ئامادەیی لە ڕووی دەروونیەوە.ئەمە واتای ئەوەیە یاریزانەکان هەموویان بەهرەدارن لەم ئاستەدا بەڵام گەورەترین جیاوازی لە نێوان ئاستی یاریزانەکان باوەڕ بەخۆ بوونە، بەڵام بیرت نەچێت لە خۆبایی نەبیت.

ئەمەش چەند خاڵێک بۆ نەهێشتنی ترس و نیگەرانی پێش یاری

 ۱.پێش یاری پشووی تەواو بدە ئەو شتە بکە کە ئاسودەت دەکات بۆ نمونە سەیری فیلمێک بکە یان پیاسەیەک بکە یان هەرشتێک کە پێت خۆشە وە هەوڵ بدە سەرنجت تەنها لە سەر ئەم یارییە بێت نەک تەواوی یارییەکانی تر

۲. هەرشتێک لە ژیانی ڕۆژانەت دا ڕووی دا کاریگەری نابێت ئەگەر تۆ بتوانی باوەڕ بەخۆت بێنیت کە دەتوانیت ئەوە بکەیت هەمیشە بە خۆت بڵێ من دەتوانم سەرەڕای هەموو ئەو شتانە.

 ۳.هەوڵ بدە شەوێک پێش یارییەکە باش بخەویت واتە زوو بخەویت و زوو هەستیت لە خەو

٤. هەوڵ بدە لەگەڵ ڕاهێنەر قسە بکەی لەسەر چۆنیەتی شێوازی یاریکردنتان لەم یارییەدا وە هەوڵ بدە لە تەواوی ئامانجەکانی ڕاهێنەر تێ بگەیت

٥. لە دەست پێکی یارییەکە هەوڵبدە پێنج پاسی سەرەتا لە یارییەکەدا بە سەرکەوتوویی جێ بە جێ بکەی ئەمە وادەکات یارییەکی نایاب بکەیت چونکە بەسەرەتایەکی سەرکەوتوو دەست بە یاریکردن دەکەیت

٦.کاتێک هەڵەت کرد پەرچە کرداری هەڵە مەنوێنە و سەری خۆت نزم مەکەوە، بەڵکو پەلە بکەو بگەڕێوە بۆ بەرگری کردن.هەمیشە ئەوە بزانە هەموو یاریزانێک هەڵە دەکات لە کاتی هەڵە کردن هەرگیز بیر لەوە مەکەوە کە هاوڕێکانت یان ڕاهێنەر بە سەرت دا هاواردەکەن چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی متمانە بە خۆ بوون لە دەست بدەی. ئەحمەد هێرۆیی