(gegen -pressing ) گیگن پرێسین چی یە؟

11/5/2018 6:22:29 PM

2338 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد هێرۆیی
+ -

بریتی یە لەوەی کە پاڵەپەستۆیەکی زۆر بخەیتە سەر تیپی بەرامبەر و تیپی بەرامبەر بخنکێنیت، وە هەموو هاوکارییەکان لەسەر یاریزانی خاوەن تۆپ ڕابگریت و سەرجەم ڕێگاکانی لەسەر دابخەیت بۆ پاس دان، ئامانج لەوە بەر لە هەموو شتێک کۆنتڕۆڵی کات و شوێنی یاریگایە، وە تیپەکە ناچار دەکرێت تۆپەکە بۆ ئەو شوێنە بنێرێت کە خۆت مەبەستتە، وە ئەو ناچارە ئەوە بکات لە بەرئەوەی پاڵە پەستۆی زۆری لەسەرە، بەم شێوەیە بە زووترین کات تۆپەکە دەگەڕێتەوە لای خۆت،وە ئەگەر هاتوو پرۆسەکەش سەرکەوتوو نەبوو ئەوا پێویستە سەرجەم یاریزانان بەخێرایی بگەڕێنەوە دواوە بۆ بەرگری کردن.