ئارسەر و بەرشەلۆنە، ڕۆڵی ئەم یاریزانە چیە لە پێک هاتەی بەرشلۆنە
10/26/2018 11:54:11 AM
2020 جار خوێندراوەتەوە
بەهادین عەبدوڵا
+
-
شوێنی ئارسەر پێی دەوترێت (Deep lying play maker )واتا یاریزانی دروست کەری
پشتەوە . ئارسەر وەک بەریگریکارێکی سەر بەخۆ لەبەردەم هێڵی بەرگریدا یاری دەکات ، هەنێک جارتەنانەت لە سیستمی یارییکردنی دەست نیشانکردنی زۆنیشدا ( ئارسەر ) ڕۆڵێکی تایبەتی له پێکهاتەی بەرشەلۆنەدا هەیە و جیاوازە له ڕۆڵی دیاریکراوی یاریزانەکانی تر . ئەم یاریزانە پۆزێشنەکان ڕێک دەخات و پۆزیشنی خۆشی دەگرێت و ئاگای لە پۆزێشنەکانی یاریزانەکانی تیپەکەی خۆشیەتی (ئارسەر)دەتوانێت ڕۆڵی ڕاوکەر ببینێت لەیارییەکەداو هەمیشە خۆی لە ئەو شوێنەی یاریگادا ئامادەبکات کەتیپەکەی تر یاری تیادا دەکات . پاشان بەردەوام ئەم یاریزانە لەسوڕانەوەدایە بەدوا یی تۆپدا و بۆشای و کرانەوە بۆ تیپەکەی خۆی زیاتردە کاتەوە و کارئاسانی دەکات .
ئایا ئەم یاریزانە ڕۆڵی تری هەیە ؟
بەدڵنیاییەوە ، زۆر زۆریش . ئەم یاریزانە بەردەوام
دەرچەی گواستنەوەی تۆپ دروست دەکات و جەخت
دەکاتەوە لەسەر پاڵە پەستۆ بۆ سەر تیپی بەرامبەر و بەخێرایی ،دواتریش پۆزێشنی نوێ دروست دەکات .
ئەم یاریزانە ڕۆماڵی کات و تۆپ و پێکهاتە/ستراکچەر
و دینامێکیەتی و زۆر کاری تر ئەنجام دەدات .