هێزی پارە و کاریگەری لەسەر تۆپی پێی سەردەم

8/27/2018 8:53:36 PM

2241 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەم جەلال
+ -

ڕاستیەکی بەڵگە نەویستە ئەو شۆڕشە سەرمایەداریە بەم دوایانە هەموو کایەکی ئەورپای گرتۆتەوە لە ئێستادا لەهەموو ڕویەوەکەوە لایەنـی مادی قورسـایی لەڕادەبەدەری هەیە گەر سەرنج بدەین ئێستا وڵاتە زلهێزەکان ڕاسـتەوخۆ پەنا نابەنە بەر بەکارهێنانی هێز بۆ داگیرکرتن و سەرباز بۆ کێشانی یەکتر بەزەویدا بەڵکو لەبەرژەندیە تایبەتەکانی یەکتر دەدەن لەنێو بەرژەوەندیەکانیش لایەنـی مادی لەپێشنەی هەموویانە ٫ کایەی تۆپی پێش بەهۆی لێ کۆبوونەوەی ژمارەیەکی لە ڕادە بەدەری بینەر و هاندەر لەسەرتاسەری گۆی زەوی بەدەرنییە لەبەرکەوتنی لەگەڵ لایەنـی مادی بۆیە دەتوانین بڵێین لە ئێستادا تۆپی پێ و لایەنـی مادی دوانەیەکـی لێکدانەبڕوان پەیوەندیەکی زۆرباش هەیە لەنێواندیاندا ئەوەی ئەم پەیوەندیەی توند و تۆڵترکرد ڕاگەیاندن و مارکێتینە لەخوودی بوارەکەدا ؛ زۆر ڕۆناچین لەم لایەنەوە چونکە بابەتەکە لە تایتڵی نوسینەکە دوور ئەکەینەوە هێندەش کارم پێی نییە زیاتر ئامانجم لە هەڵبژاردنی ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ چەند بۆچوونێکی بێ بنەما و تا ڕادەیەک دوور لەزانستی بزانین پارە دەتوانێت نازناو ببات و یاریزانی ستارت بۆ دروسـت بکات !!

 

بەگشتی تۆپی پێ بەڕێوەدەچێت لەنێوان کلتور و شێوازی هەڕەمەکـی ئەم شێوازانەش خاڵی بەهێز و لاوازیان هەیە هەر دووکیان پەیوەندی ڕاستەوانەیان هەیە لەگەڵ لایەنـی مادی چونکە کلتورە پێویستی بە بەردەوامی هەیە ـ بەردەوامیش پێویستی ئامادەسازی بەرنامەڕێژی هەیە یاخوود ئامانجتە تمێک دروست بکەین بۆ پاڵەوانێتیەک بۆیە ڕاستەوخۆ پێویستت بەکۆمەڵێک یاریزان و ستافی ڕاهێنەرە ئەمەش بەو خێرایە تەنیا پارە ئەتوانێت کۆیی بکاتەوە ٫ سەرەتای بە بازرگانیکردن لە تۆپی پێدا دەگەڕێتەوە بۆ فلۆرنتینۆ پێرێز کاتێک تێگڕای ستارەکانی دەکڕێت چ لە ڕابردوو چ لە ئێستادا ئەمەش جۆرێک بوو لە تاکتیکی بازرگانی کاتێک بەهۆی ستارەکانەوە بینەر و هاندەرێکی بێشومار کۆ ئەکاتەوە ڕێگەخۆشکەری تەواو دەبێت بۆ ڕیکلام و مارکێتین پاشان چەنسێکی زیاتر ئەبەخشێتە تیمەکەت تا ئەوەی نازناوت بۆ مسۆگەر بکات ڕاستەوخۆش خاڵی ئاڵۆزی ئەم چەمکە دەست پێ دەکات .

 

گەر بەزمانی وەرزشی بدوێن ئەوە ئەو هاوکێشەیە دەمانگرێتەوە بۆ پەردەپۆشکردنی هەموو گرفتەکان نازناو یان سەرکەوتن بکە ئەولەویەتی پیشەکەت ٫ بردنی نازناو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەش و هەوایەی یانەکەی پێ ڕاگوزەر دەکات یاخوود ووشیاری تۆپی پێ لەو وڵاتە سەرنجی وڵات و یەکێتیە وەرزشیەکان و خولەکانیان بکەین جوان ئاشـکرا دەبێت شۆڕشی مادی ڕووی تێکردون یاخود نا

هەموو یانەکان بەگشتی یانە زلهێزەکان بەتایبەت خاوەنی قوتابخانەی وەرزشین بۆ کۆمەڵێک پڕەنسپی تایبەت بەخۆیان بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە بەم دوایانە ئەو قوتابخانانە کەنارخراو بەهۆی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانەکان یان گۆڕانکاریە بنەڕەتیەکانی تۆپی پێ دوای ساڵی 2012 یانەی بارسالۆنا بەلێشاو نازناوی بەدەست ئەهێنا بەڵام شانازیەک کۆ دەنگی لە کەتەلۆنیا دروسـتکرد ئەویش بریتی بوو لەوەی هەر یانزە یاریزانەکەی نێو یاریگا دەرچوی قوتابخانە  وەرزشەکەی لاماسیابوو هەر بۆیە هەموو کامپ نۆ هەستان لەبەر ئیدارەی ئەم یانەیە بەڵام ئێستا بارساش کەمێک لەکلتورەکەی دوور کەوتۆتەوە کەوتۆتە نێو شاڵاوی پارە و گرێبەستی نیمار تەواو تینی بۆ هێنا واش بارسا ڕووی نەکردەوە کلتوری لەمێژینەی خۆی .

پاریسانجێرمان بەسەرۆکایەتی ناسڕ خلێفی و چێڵسی بەسەرۆکایەتی ڕۆمان ئەبراهەم مۆفیچ و مان سیتی بەسەرکردایەتی شێخ مەنسوڕ بن زاهید تەواو هەژموونی خۆیان لەنێو تۆپی پێ بۆ گرێبەستکردن چەسپاند هەر یاریزانێکێیان بویستایە بەزەبری پارە پەلکێشیان ئەکرد بۆ پێکهاتەکەیان ئەم دوایانەش خولەکانی چین و ئەمریکا زیاتر و زیاتر بازاڕەکەیان گەرمتر کرد هەر بۆیە تێگڕای یاریزانەکان هیچ هەست و سۆزێکی ئەوتۆیان نەما بۆ وڵاتەکەیان چونکە نان هەبێت لە یانەدایە نیشتیمانپەروەری گۆڕدرا بۆ سەرمایەداری ، توانای هوونەر گۆڕدرا بۆ خۆ دەرخستن .

 

سەرباری هەموو ئەمانەش هیچ کاتێک پارە ناتوانێت جەوهەری تۆپی پێ کە وەرگرتنی جێژە کۆنتڕۆڵی بکات بۆیە دەتوانین بڵێین پارەش لەخزمەت خۆشی تۆپی پێیە ، خاڵێکی تر ئەوەیە ئەوە درۆی شاخدارە بەپارە دەتوانیت تیپێکی زەبەلاحت هەبێت بە بەڵگەی سەرنجی ئەم وێنەیە بدەن ڕیاڵ مەدرید تێگڕای باشترینەکانی ئەو دەمەی لەخۆگرتوە بەڵام نەیتوانی پێناسهی ڕاستی خۆیان بدۆزنەوە نەیانتوانی ببنەخاوەنی فەلسەیەکی جێگیر بۆیە لەو نێوەدا چەند ئەستێرەیەک بووە قوربانی یان ئێستاش هەروایە بڕوانن کاکا چی لێهات لە ڕیاڵ مەدرید یان تۆرێس لەخولی ئینگلیزی یان کاناڤارۆ چیان لێهات ؟ بۆیە ئەو تۆمەتەی لە ئێستادا بۆ گواردیۆلا و مۆرینهۆ و کلۆپ دروست دەکرێت بەوەی پارەی زۆر بەهەر دەدەن تەنیا لە بوغزەوە سەرچاوە دەگرێت نابێت فەلسەی یاریکردن تێکەڵ بکەین لەگەڵ گرانی نرخی یاریزاندا ئەوان هیچ کارەن کاتێک بەڕێوەبەری کاری یاریزانەکان چەند سەرمایەدارێک دۆخی یاریزانیان بەو دۆخەبرد ئەوان فەلسەفەکەیان بەوجۆرە لە یاریزان جێبەجێ دەبێت نرخیان هەرچەند بێت هیچ گومانی تێدانییە ئەو یانەی ڕاهێنەرن لێی خاوەنی قوتابخانەی وەرزشی بەهێزبن بتوانن یاریزانی بەهرەدار بەرهەم بهێنن بێ هیچ دوو دڵیەک هێندە پارە سەڕف ناکەن ؛ با ئەمەش ڕوون بێت لای خوێنەر کاتێک یانەیەک لەخولێکدا یان هەڵبژاردەیەک لە پاڵەوانێتیەکەدا ڕووداوێکی کت و پڕ دروسـت دەکات ناچێتە خانەی ئەوەی بەشان و باڵیدا هەڵبدەیت گوایە ئەو پارەی سەرف نەکرد و خولی برد بۆ نموونە لیستەرستی ؛

ئەوەی لیستەرکردی پێی ئەگوترا ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو سەرۆک و ئیدارە و ڕاهێنەری ناوبراویش چاوەڕێی ئەو ئەنجامە نەبوو هیچ چاودێرک و شیکارزانێک توانی ئەوەی نییە هێندە بوێربێت بڵێت سیناریۆیەکی لەم چەشنە دووبارە دەبێتەوە