( مانتومانی بۆشایی ) ؟

7/31/2018 1:46:09 PM

1285 جار خوێندراوەتەوە

بەهادین عەبدوڵا
+ -

ئەم جۆرەی مانتومان پێی دەوترێت مانتومان بۆشای یان ناوچەیی ، لێرەدا تیپەکە زۆرجار مانتومانی ئەو زۆنە دەکات کەبۆشایی تێدایە. لە پێگەکەی خۆیانەوە دەتوانن مەودایەک لە بۆشایی چاودێری بکەن . ئەگەر یاریزانێکی تیپی بەرامبەر بچێتە ئەو بۆشاییەوە کە ئەمان چاودێری ئەکەن ، ئەوا دەست بەجێ ئەمان مانتومانی دەکەن . واتە ، خودی یاریزانکە مانتومان ناکەن ، بەس هەرکە چووە ئەو بۆشاییەوە کە ئەمان دەستنیشانیان کردووە یەکسەر مانتومانی دەکەن . ئەگەر یاریزانی تیپی بەرامبەر بۆشاییەکەی بە جێ هێشت بەبێ تۆپ ، ئەوا ئەو یاریزانەی کە مانتومانە کەی کردووە دەگڕێتەوە بۆ شوێنەکەی ئەسڵەییەکەی خۆی لە پێکهاتەی دیاری کراوی تیپەکەیدا . ئەمەش ، لە هەنێک ڕێگاوە دەبێتە جۆرێک لەسازش کردن لە نێوان یاریزان و ناو چەی بەرگریدا . تیپەکە ئامادە ئەبێت بۆ چاو دێری کردنی بۆشاییەکە و ئەو چاو دێریکردنە بە کار دەهێنێت بۆ ئامانج گرتنی یاریزانی تیپی بەرامبەر . یاریزانی بەرامبەر دەبێت زۆر بەتوند یی چاودێری بکرێت و بە توندیش گوشاری بخرێتە سەر کاتێک دەیەوێت تۆپەکە وەربگرێت ، ئەمەش لە کاتێکدا ئەبێت یاریزانی تر دڵنیایی بدەن کە یاریزانە کانی تری تیپی بەرامبەر بۆشایی نەماوە بۆ وەرگرتنی تۆپ . ئەم ستایلەی ( مانتومان ) دەتوانرێت ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی پۆزیشنەکان بەکراوەیی بمێنەوە ، یان کەلێنەکە پڕبکرێتەوە بەجوڵەیەکی دەستەجەمعی یان یاریزانێکی تر شوێنی یاریزانێکی تر بگرێتەوە ، لەدەر ئەنجامیشدا ، پێک هاتەی تیپەکە بەکاریگەری ئە مێنێتەوە ، بەڵام کەلێن لەتیپەکەدا ڕەنگەسەرهەڵبدات چونکە هەندێک لەئەو یاریزانانەی کەلە شوێنەکانی حۆیاندا نیین دەتوانرێت ئاسان شوێنەکەیان ببڕدرێت تەنانەت ئەگەر هەشبن ئەوا ڕەنگە لەڕوو بەڕوونەوەی یەک یاریزان بەرامبەر یەک یاریزان یان دوویاریزان بە رامبەر دوویاریزان ڕەنگە فریانەکەون . یەک سوودی ئەم جۆرە تەکتیکە ئەوەیەکێشەی جێگۆ ڕێکێ کردن و بۆشایی گواستنەوە زۆز دەرناوەکەون چونکە ئەم دووکێشەیە کەمن و سەختە بتوانرێت یا رییان تێدا بکرێت . جوڵەی یاریزانی بەرامبەر دەتوانر ێت تێک بشکێنرێت بە هۆی هێرشی زرنگانەوە . هەروەها دەتوانرێت هێرشەکانیان دوابخرێت ئەمەش وادەکات بە ئاسانی لەتکتیکی یارییەکان تێبگەیت و یارییەکان پچڕ پچڕ بکەیت . ئەم جۆرە تەکتیکە ئاسان یان سەخت نیە بۆ ئەوەی بتوانرێت یاری ئاڵۆز وجوڵەی بە تینی پێبکرێت . هەر وەها ( پشت دەبەستێت بەکەش و هەوای یارییەکە ) هەروەها ئەم جۆرە ( مانتومانە ) سازشکرنێکی سەر نج ڕاکێشی تیایە ، بەڵام ڕەنگە چارەسەرێکی جێگیرو هەتا هەتایی نەبێت