چاوەڕێی چۆن سیناریۆیەک بین لە نێوان (خانمە پیرەکە و کوڕە گەورەکە)

7/23/2018 9:20:42 PM

2485 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەم جەلال
+ -

نوسینی ؛ بەرهەم جـــلال پاش چەندین وەرز یاریکردن و پارێزگاریکردن لەقەڵای سـپی مەدریدیەکان وەک چاوەڕوان دەکرا گریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەسـتێرەی یەکەمی یانەکە بارگە و بنە لێک بنێ و لە جێگەیەکی تر هەوار هەڵبدات ! ئەمە ئەگەرێکی سادە و چاوەڕوانکراو بوو چون سروشتی ئەمجۆرە یانانەی وێنای ڕیاڵ مەدرید هەمیشە داوای زیاترت لێ دەکرێت هەمیشە نازناویان دەوێت جگە لەسەرکەوتن مۆڵەتی ترت پێ نادرێت گەر بێت بەتەنیا چەند یاریەکی ئاسایی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش نەکەیت چاوەڕوانی جۆرەها کاردانەوەبە ! ئەوەی پێشتریش پێشکەشت کردبێت تەنیا و تەنیا لە فایلی ئەو ڕۆژەدا دەمێنێتەوە ؛ بۆ وەبیر هێنانەوە سەردەمێک بوو ناوی قەدیس لەمەدرید درا بە ئیکەرار کاسیاس بەڵام دواتر دەرگای پشتەوەی یانەکە چاوەڕێی کرد ئەو چەندین ساڵە لەخزمەت نەیتوانی وەرزێک زیاتری پێ ببخشێت . جیا لەم پێشەکیە هیچ کەسێک لەسەرتاسەری شەقامی وەرزشـی جیهان پێشبینی ئەوەی نەدەکرد دۆن یانەیەکـی وێنای یۆفانتۆس هەڵبژێرێت جگە لەخودی ڕۆناڵدۆ و چەند کەسێکی نزیک خۆیان نەبێت لەلایەکی دیکەوە بەفەرمـی دوای درێژکردنەوەی بۆندەکەی نێوان دۆن و ڕیاڵ تێدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کاتێک ڕۆناڵدۆ بڕیاری ڕۆشتن بدات لە ڕیاڵ ئەوە نابێت ڕووبکاتە یانەیەک ڕکابەری ڕاستەوخۆی ڕیاڵ مەدرید بێت ؛ تێگڕا وا لەم بەندە تێگەشتبوون نابێت ڕۆناڵدۆ ڕوبکاتە بارسەلۆنا دواتر دەرکەوت هەر یانەیەک لە یانە پاڵەوانەکان بەشداربێت بەڕکاری ڕاستەوخۆی مێرەنگی دادەنرێت بۆ بڕێک پارەی تایبەت و باش بۆ شکاندی ئەم باندە دیاریکرا هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو تا ئەوەی نرخی ڕۆناڵدۆ سەر سەد ملیۆن تێپەڕێنێت چونکە بەگوێرەی تەمەن و توانای جەستەی بێت نرخی ڕۆناڵدۆ هێندە ناهێنێت لای هەموومان ئاشکرا گەر دۆن دووچاری پێکانی مەترسیدار نەبێت ئەوە توانای دوو وەرزی داهاتووی هەبێت لەکاتێکدا ناوبراو ڕویکردۆتە خولێک تا دواین هەفتە یەکاڵا نابێتەوە خاڵێکی دیکە بڕی ئەو پارەیە ئەغڵەبی جار بۆ نزیکەی پێنچ وەرز زیاترە . دوور لەهەموو چاوەڕوانیەک دۆن و یوفی ڕێکەوتن ئەمەش پرسیارگەلێکی بێشووماری لە دوای خۆی هێنا ئەوانیش ئەمانەی [ بۆ ڕۆناڵدۆ ڕۆی بۆ کاڵچۆ ؟ ڕیاڵ مەدرید بازرگانی خستە پێش ئاست و خزمەتی دۆن ؟ دۆن خۆی ئارەزوو دەکات ئەزمونێکی تر تاقی بکاتەوە ؟ ئایا کەوتە ژێر کاریگەری ڕۆشتنی زێدان ؟ پەیامی نارد بۆ میسی ؟ ویستی لەوەی ئێستا هەیە زۆر زیاتر گەورەبێت ؟ وەک چۆن مێژووی لەگەڵ مانیۆ و مەدرید نوسیەوە ئاواش ببێتە بەشێک لەمێژووی یۆفی ؟ ڕیاڵ مەدرید باجەکانی بۆ ناوبراو هەژمارنەکرد ؟ .... هتد بەڵام لەبەرامبەردا یۆفانتۆس تەنیا بۆ دوو مەبەست ئەم یاریەی کرد یەک ؛ بردنی یانە پاڵەوانەکان چوونکە یوفی تەنیا پارچەکی وەک دۆنی کەم بوو تا دووجار بۆنەکەی دوو گوێ زلەکە لە ئامێز بگرێت خاڵێکی دیکە لەڕووی پێوەری وەرزشی یوفی لەکاڵچۆ بوو بە زلهێز و هیچ واتایەکی بۆ ڕکابەرکردن نەهێشتەوە . دوو ؛ بۆ لایەنــی بارزگانــی وەک زیادکردنی ڕیکلام و سپۆنسەر بۆ خانمە پیرەکە . گەر سەرنجی یەکەمین لێدوانی ڕۆناڵدۆ بین کاتێک ناسێنرا لە یۆفانتۆس هاوکێشەکە ئاڵۆزتر دەبێت لەوەی چاوەڕوان دەکرێت ڕۆناڵدۆ ووتی ؛ تەمەن بچوکەکان دێنە خولە گەورەکان بۆ ڕکابەریکردن ئەمەش چەندین لێکدانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت لەوانە ڕۆناڵدۆ پەیام دەنێرێ جاری وا زوو خۆری من لەتۆپی پێ ئاوا نابێت ! من لەکوێ بم ڕکابەری لەوێیە ! ناردنی پەیامێکی تر بۆ میسی ڕکابەرێتی ئەویش ئەوەیە تۆش وەرە دەرەوە لەبارسا با بزانین ئەوەی بارسایت یان ئاستێکی جیاوازتر ئەبینین ! خوودی کەسێتی دۆنە چونکە ناوبراو شێت و شەیدای ڕکابەری سەخت و دژوارە بینومانە تا زیاتر گوشاری لەسەر بێت چاکتر و باشتر و بەتواناترە !! ئەمەی باسـکرا گریمانە و ئەگەری پێشبینیکراوە چونکە هەلومەرجی کاڵچۆ جیاوازە لە دوو ئەزمونی پێشتری ناوبراو کاتێک خولی ئیتاڵیا لەو پەڕی هەژاریدا بوو یانەکان پشتیان نەکردە ڕێباز و کلتوری لە مێژینەیان ئەوانیش ڕۆحیەت و تاکتیکە هەموومان درک بەو ڕاستیە دەکەین ڕۆناڵدۆ یاریزانێکە پەیوەندیەکی پێچەوانەی هەیە لەگەڵ ڕۆحیەت !! لایەنی تاکتیکیش هێندە ئاسان نابێت بەو پێیەی ڕۆناڵدۆ بەتەنیا یاریزانێکە ئایا ڕاهێنەر کۆمەڵەکە ئەهێنێت بۆ لای دۆن یاخوود دۆن دەبات بۆلای کۆمەڵەکە ! ئەوەشمان بیر نەچێت ئەم وەرزە هەرچی یانە هەیە لە کاڵچۆ تەنیا بیر لەوە دەکەنەوە یۆفانتۆس بدەین بە زەویدا ئەمەش بە دوو ئامانج یەکەمین شەرەفی ئەوە بۆ خۆی مسۆگەر بکات بەڵێ ئێمە توانامان هەبوو یوفی ڕابگرین بەو بەهێزیەی خۆی دووەم سێ خاڵی لێ وەربگرن ئەمەش واتا بەهەدەردانی توانای زیاتر و زۆرتری تێگڕای یاریزانەکان لە تیمەکەدا بەهێنانی شـا ئەستێرەیەکی وەک ڕۆناڵدۆ بۆ یۆفانتۆس تێگڕا سەرنجەکان دەخەنە سەربردنی یانە پاڵەوانەکان بۆ یۆفانتۆس دروشمی بنەڕەتیش ئەوە دەبێت یوفی بێ ڕۆناڵدۆ توانی دووجاران بێ دۆن لایەکی فیناڵی یانە پاڵەوانەکان بێت ئاخۆ بە هەبوونی دۆن ڕۆناڵدۆ چ کارێک بکات ، بردنی یانە پاڵەوانەکان هێندە ئاسان نابێت لەکاتێکدا هەرچی ڕکابەرە لەو بۆنەیەدا خەونی بردنی نازناوەکەیە بۆ غەزێنەی یانەکەی ؛ دۆخی دەرەوەی یاریگانی ئیتاڵیا بەرکەوتنێکی دیکەی نێوان ڕۆناڵدۆ و جوگرافیای وڵاتەکە ٫ ڕاستیەکی بەڵگە نەویستە هەبوو ماڤیا لە ئیتاڵیا کارێکی گردوە چەنسی چوونی ستارە جیهانیەکان لاوازتر بکات بزان چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆن ئەکەن ؟؟ لەکۆتایدا بەبڕوای تایبەتی من ئاستی دۆن لە یۆفانتۆس ڕادەی نێوەندی نییە یان ئەوەتا جارێکی تر ڕۆناڵدۆ لەوێش ئەسپی خۆی تاو ئەدات هەرچی ڕیکۆرد و ژمارەیه مۆری خۆی لێ دەدات جارێکی دیکەش زلەیەک لەشەقامی وەرزشی دەدات و دەڵێت تەنیا یەک ڕۆناڵدۆ هەیە بەراوردی مەکەن بەکەسی تر یاخوود لەوێدا گڵۆڵەی ڕۆناڵدۆ لێژ دەبێتەوە پێی دەڵێن ئێرە لا لیگا نییە نزیکەی چل گۆڵ و پەنجا گۆڵ بکەیت چەند جێژ لە ڕکابەری وەرئەگرێت ئێمەش زیاتر ؛ بۆیە هەرچی سیناریۆ و گریمانە هەیە ئەگەر ڕوودانی