بۆچی رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید رۆیشت؟

7/18/2018 3:31:57 PM

5266 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئەحمەد
+ -

سێ هۆکار هەبون کە وا لە رۆناڵدۆ بکەن بڕوات

یەکەم: بەرزکردنەوەى موچەکەى لە 21 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ کە ریاڵ رازی نەبوو

دووەم: کێشەى باج کە 20 ملیۆن یۆرۆ بوو ، رۆناڵدۆ داواى لە ریاڵ کرد بۆی حەڵ بکەن ریاڵ مەدریدیش وتی ئەوە کێشەى یاریزان خۆیەتی و ئێمە هەرگیز باجی یاریزانمان چارەسەر نەکردوە

سێیەم: کێشەى گرێبەستی نەیمار، رۆناڵدۆ داواى کرد کۆتایی بەو مەوزوعە بهێنن و بەیەکجار بڵێن ئەیکڕین یان نایکڕین، لەمەشدا ریاڵ گرنگی بەداواکەى رۆناڵدۆ نەدا

هەر بۆیە رۆناڵدۆ بریاریدا لە ریاڵ بڕوات، رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ریاڵ لەبەر هەڵوێست و رێزلێگرتن بووە

من هەرسێ خاڵەکە شی دەکەمەوە دواتر ئێوە رای خۆتان بڵێن:

 

شیکردنەوەى خاڵی یەکەم
کێشەى رۆناڵدۆ موچەى ساڵانەکەى بوو، ئێستا کە یوڤی بۆی کردوە بە 30 ملیۆن یۆرۆ ( ئەو پارەیەى لە ریاڵی داوا کرد و بۆیان بەرزنەکردەوە) ئینجا رۆناڵدۆ بوە بە کەسی چوارەم لە موچە زۆری لەسەر ئاستی جیهان

ئەگەر 21 ملیۆن یۆرۆ بوایە رۆناڵدۆ لە ریزبەندی هەشتەم و نۆیەمی موچە زۆری یاریزانەکان بوو، ئێ باشە یاریزانێک پێنج تۆپی ئاڵتونی هەبێت و چوار چامپیۆنز لیگ بە چ پێوەرێک مەعقولە موچەکەى لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندی هەشتەم و نۆیەم بێت

 

شیکردنەوەى خاڵی دووەم

رۆناڵدۆ پێویستی بەوە نیە کە ریاڵ 20 ملیۆن باجی بۆ بدات، خۆی کە ئێستا چوەتە یۆڤانتۆسیشەوە هەر ئەبێ 20 ملیۆن یۆرۆ باجەکە بدات، چونکە باج ئەگەر بشرۆیت هەر لەسەر شانتە و ئەمێنێتەوەو لەکۆڵت نابێتەوە تا نەیدەیت، بەڵام هەڵوێستی رۆناڵدۆ لەسەر ئەوە بوو کە بۆچی ریاڵ هیچ هاوکاری نەکرد، بۆچی هەڵوێستیان نەبوە لەسەر ئەو مەوزوعە ، بۆچی وەک بەرشەلۆنە پشتگیری یاریزانەکانی نەکرد لە کێشەى باجدا؟ ئەمە واى لە رۆناڵدۆ کردوە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە

 

 

شیکردنەوەى خاڵی سێیەم

مەعقول نییە تۆ یاریزانێکی وەک رۆناڵدۆ و هەبێ، پێنج تۆپی ئاڵتون و چوار پێلاوی زێڕین و گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنز لیگ و چوار نازناوی چامپیۆنز لیگی هەبێ دانیشی بەدواى یاریزانێکی تردا راکەی کە نەیمارە و بتەوێت منافەسە لەگەڵ رۆناڵدۆ دروستبکەیت، بزانە لە بەرشەلۆنە کەس ئەوێرێ باسی جێگرەوەى میسی بکات؟ نەک ئیدارەى بەرشەلۆنە بەڵکو رۆژنامەکانیش ئەو شتە ناخەنە مێشکی خۆیانەوە، میسی هەر میسییەو کەسی یەکەمی یانەکەیە، رۆناڵدۆش پێویستی بەو پشتگیری و دەعمەیە، دەبێت ریاڵ وەک کەسی یەکەمی مێژوی خۆی سەیری بکات بەڵام وا نەبوو

ئەم سێ هۆکارەى سەرەوە واى لە رۆناڵدۆ کرد بڕوات

من دەڵێم کارێکی دروستی کردووە