کرواتیا بەنیازە تۆڵەی بیست ساڵ لەوەوپێش بکاتەوە

7/15/2018 12:54:54 PM

1369 جار خوێندراوەتەوە

سەردار جەبار
+ -

ڕۆژی یەکشەممە ۱٥-۷-۲۰۱۸ یاریگای لۆژینکی لەمۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەبێتە شانۆی نمایشی کۆتایی مۆندیالی ۲۰۱۸ ،کاتێک هەردوو هەڵبژاردەی فڕانسـا و کڕواتیا بەیەک دەگەن ، کەڵەشێرەکان بەسەرکردایەتی دیدێی دیشامپی ڕاهێنەر نیازیان وایە دوای بیست ساڵ دووبارە بچنەوە سەر سەکۆی ناسناوەکە و دووەم ئەستێرە لەسەر درێسی هەڵبژاردەکە زیادبکەن ، لەهەمبەردا هاندانی پڕ لەسۆزی سەرۆکە ئافرەتەکە کۆلیندا گاربەر کیتاڕۆڤیچی کڕواتیا ورەی پۆڵاینی مۆدریچ و هاوڕێکانی کۆشانە بۆ چنینەوەی یەکەم جامی جیهانی لەمێژوویاندا ، کردنەوەی تۆڵەی ۱۹۹۸ لە کەڵەشێرەکان کاتێک بەسەر پشتی ئەوانە گەشتنە نمایشی کۆتایی لەوێشدا ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانیان بەدەست بەتاڵی ناردەوە ڕیۆ دی جانێرۆ. ۱۸-۷-۱۹۹۸ بیرەوەریەکی تاڵە بۆ کڕواتیەکان ،ئەوکات داریۆ سیمیتیچ و زفۆنیمێر بۆبان و دافۆر سۆکەر ئەستێرەی هەر دیاری ئەو ووڵاتە بوون لەیاری پێش کۆتایی بەڵام نەیاتوانی بەربەستی فڕانسای خاوەن خاک و هاندەر تێپەڕێنن بەدوو گوڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستیان هێنا و لەیاری کردن لەسەر سێیەم بوون و چوارەم بوونیشدا لەهۆڵەندییەکانیان بردەوە و بوونە خاوەن مادالیای بڕۆنز. کڕواتیا ۲۰ ساڵ لەوەوبەر لەکۆمەڵەی هەشتەم بوو لەگەڵ هەریەکە لەهەڵبژاردەکانی ئارجێنتینا و جامایکا و ژاپۆن بوون ، بەرامبەر تانگۆ شکستی خوارد و بەسەر دوو هەڵبژاردەکەی دیکەیش سەرکەوت و بەپلەی دووەمی گرووپەکەی پەڕیەوە قۆناخی ۱٦ لەوێشدا ڕۆمانیا ناردەوە ماڵەوە و ەقۆناخی هەشتیشدا بەسەر مانشافتەکان سەرکەوت بۆ چوارگۆشەی زێڕین و دەردەسەرییەکەی کڕواتیا لەوێدا بوو کاتێک بەفڕانسای پاڵەوانی ئەو مۆندیالە دۆڕان بە دووگۆڵ لەهەمبەر گۆڵێک ،تاکە گۆڵی ئەم هەڵبژاردەیەش دافور سۆکەر گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکە تۆماریکرد و گۆڵەکانی فرانساش لیلیان تۆران تۆماریکردن. لەئێستەدا کڕواتیەکان بەم جیلە تازەیە وبەکۆمەڵێک ئەستێرەو بەسەرکردایەتی ڕاهێنەرێکی لێوەشاوە و خرۆشی سەرۆکەکەیان دوو ئامانجیان هەیە گەرکیانە لەسەر لاکێشەی سەوز بەئەنجامی بگەیێنن ،تۆڵەکردنەوەی بیست ساڵ لەمەوبەر و بەدەستهێنانی یەکەم ناسناو لەمێژوویاندا . کڕواتیا لەم مۆندیالەدا یەکێک بووە لەهەڵبژاردە قوورسەکان لەگرووپی چوارەمدا بوو و لەنەیجیریا و ئارجێنتین و ئایسلەندای بردەوە بەیەکەمی گرووپەکەی گەیشتە قۆناخی ۱٦ تاوەکو یاری فایناڵ سێ یاری لەسەر یەک جەنگاوەرانی زلاتکۆ دالیچ ۱۲۰ خولەک یارییان کرد هەرسێ هەڵبژاردەی دانیمارک و ڕووسیا و ئینگڵاند بوونە پردێک بۆبەسەردا پەڕینەوەی ڕاکیتیچ و هاوڕێکانی . فەڕەنسییەکان لەگەڵ سێ مێژوودا کێشەیان هەیە و ترسیان لێ نیشتووە . ۱.لە یۆرۆی ۲۰۱٦ کاتێک لەناو خاکی کەڵەشێرەکان ئەنجامدرا وەک ئێستا کەوتنە ڕکابەری و ڕەوانە کردنەوەی هەڵبژاردە زلهێزەکان لەبەرامبەردا پۆرتوگال چەند هەڵبژاردەیەکی ئاسانی تێپەڕاند و لەیاری کۆتایشدا بەبێ ڕۆناڵدۆ فەڕەنسییەکانیان هێنایە گریان ،ترسیان هەیە هەمان سیناریۆ دووپاتببێتەوە. ۲. مۆندیال هەر بیست ساڵ جارێک پاڵەوانێکی نوێی ناساندووە بەشێوەیەک ۱۹۷۸ ئارجێتینا ،۱۹۹۸ فڕانسا ، ۲۰۱۸؟ ۳.بەراوردی یاری نێوان کڕواتیا ئارجێنتین و فڕانسا و ئارجێنتین خاڵێکی تری مایەی ترسی فڕانسایە ، هەردوو هەڵبژاردە لەدوو قۆناخی جیاوادا و لەدوو باردۆخی جیاوازدا ڕووبەڕووی تانگۆ بوونەتەوە ،کڕواتیا ۳-۰ لەقۆناخی ۳۲ لەئارجێنتینایان بردەوە و فڕانسا بەزەحمەت و ٤-۳ بەربەستی مێسی و هاوڕێکانیان لە قۆناخی ۱٦ تێپەڕاند . هەموو ئەمانە تەنها نووسراوی سەر کاخەزن تاوەکو فیکەی ناوبژیوانی ئارجێنتینی لەکاتژمێر ٦ی ئێوارە بەکاتی باشووری کوردستان لەمۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەسەر چیمەنی لۆژینکی ، کڕواتیا بۆ نووسینەوەی مێژوویەکی پڕشنگدار و بەردەوامبوون لەسەر ئەو ڕێسایەی بیست ساڵ جارێک و پاڵەوانێکی نوێی جامی و جیهانی هەروەها تۆڵەی ساڵی ۱۹۹۸ و فڕانسا کەلەدوای ۱۹۹۸ەوە بەبوژاندنەوەیەکی باشی ڕەوشی تۆپی پێ تێپەڕ دەبێت لەکۆی شەش مۆندیالدا سێیەم جارە کەڵەشێرەکان لایەنێکی یاری کۆتاین ،لەئێستەشدا خاوەن گرانترین پێکهاتەی مۆندیالن ، هەروەها دیشامپ نیازی وایە سینایۆری پێکنپاوەری ئەڵمانی دووبارە بکاتەوە کاتێک وەکو یاریزان و هەموەکو ڕاهێنەر جامی مۆندیالی بەرزکردەوە.