زانیارى له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌رشه‌لۆنه
3/6/2021 7:01:17 PM
525 جار خوێندراوەتەوە
هەرێز جەمال
+
-
بریاره رۆژى یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ى ده‌سته‌ى كارگێرى و سه‌رۆكایه‌تى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به‌رێوه‌بچێت و تێدا 20663 هه‌زار ئه‌ندامى یانه‌كه به شێوه‌یه‌كى ئه‌لكترۆنى ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و ده‌سته‌یه‌كى كارگێرى بۆ شه‌ش ساڵى داهاتوو ده‌ده‌ن .
له مانگى ئۆكته‌به‌رى رابردووه ، پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بارتۆمیۆى سه‌رۆك پێشووى یانه‌كه‌و ده‌سته‌ى كارگێرى ، ده‌سته‌یه‌كى كارگێرى یانه‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن و كاره‌كانى ئه‌و یانه‌یه به‌رێوه‌ده‌به‌ن و هه‌ریه‌كه له خوان لاپۆرتا، وتونی فریشا، فیكتور فۆنت ركابه‌رى سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه ده‌كه‌ن .
هه‌ڵبژاردنه‌كانى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى یانه مێژوویه‌كى جیهان كاتژمێر 9 به‌یانى ده‌ستپێده‌كات وكاتژمێر 9ـى شه‌و كۆتایى دێت و له سه‌عات 11ـى شه‌و به‌دواوه سه‌رۆكى نوێى یانه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت و سه‌عات 12 شه‌و سه‌رۆكى نوێ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات .
هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مساڵ به دوو شێوه ده‌نگده‌دران ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن ، به جۆرێك له ماڵه‌وه له رێگه‌ى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى یاخود به خۆپارێزیه‌وه ده‌نگده‌ران ده‌توانن له 11 بنكه له شه‌ش شوێنى جیاواز ده‌نگ بده‌ن .
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مافى ده‌نگدانیان هه‌یه ، ده‌بێت كارتى ئه‌ندامێتى یانه‌كه‌یان یه‌ك ساڵ زیاتر به‌سه‌ریدا رۆیشتبیت و ته‌مه‌نیشى له سه‌روو 18 ساڵه‌وه بێت و هه‌روه‌ها ئابوونه‌ى ساڵانه‌ى به یانه‌كه‌ى دابێت كه بڕه‌كه‌ى 185 یۆرۆیه .