نەنگییەکانی نووسینی سەرچاوە لە پەروەردەی وەرزشدا (ھارڤارد بەنموونە)
2/9/2021 3:04:46 PM
495 جار خوێندراوەتەوە
عومەر عەلى
+
-
1- لای ھەمووان ڕوونە لە کلتووری ڕۆژئاوا ناوی دووەم یان خێزان پرەستیژی زیاترە و جێی ناوی یەکەم دەگرێتەوە، بەڵام ئەم کلتوورە لە ڕۆژھەڵات نییە و کەس بە ناوی باوکی یان خێزانەکەی بانگ ناکرێت.
2- ئەوەی سەرەوە ھاوڕاییەکی باشی لەسەرە، بەڵام ئەکادیمییەکانمان بەبێ حسابکردن بۆ کەلتوور، شێوازی ھارڤاردیان بۆ نووسینی سەرچاوە بۆ "تەڵقین" داوین. ئەمان بەناوی (ئاخر ئەمە جیھانییە و ھەموو دونیا بە ھارڤارد سەرچاوە دەنووسێت) ھارڤاردمان پێ دەفرۆشنەوە، بێئەوەی تاقەتیان ھەبێت شێوازێکی نووسینی سەرچاوەی تایبەت بە خۆمان دابنێن.
3- لە نموونەیەکدا مەبەستەکەم دەگەیەنم و پێشنیاری چارەسەریش دەکەم:
نموونە: ئەگەر بمانەوێت کتێبی (یاسای فەرمی تۆپی بالە)ی (د. کەژاڵ کاکە حەمەسەعید) بە شێوازی ھارڤارد بنووسین، دەبێ بەمشێوەیە بێت: (حەمەسەعید، کەژاڵ کاکە...ھتد) ئەمەش زۆر نامۆیە بە کلتووری خۆمان، چونکە کەس ڕانەھاتووە (عومەر) بە (عەلی) بانگ بکات! کەستان دیوە لەجیاتی (ھاوکار سالار) بڵێت: (سالار، ھاوکار)؟!
چارەسەر: شتێکی ھێندە گران نییە، تەنھا سەلیقەیەکی پێویستە و ھیچی تر! مەرج نییە ھەمووجارێ قسەی زانست بیخوات، چونکە زانست پەنگی باشی بە مرۆڤ داوە!
دەکرێت ئێمە بەشێوەیەکی ئاسایی ناوی یەکەم بنووسین، دوایی ناوی خێزان یان باوک بنووسین و دواتر ناوی کتێب و شوێنی چاپ و..ھتد بنووسین. بڕواننە ئەم نموونانە:
- نەوزاد حوسێن (٢٠١٨): پێوانە و ھەڵسەنگاندن لە زانستی پەروەردەی وەرزشیدا. چاپخانەی ھێڤی. ھەولێر
- کەژاڵ کاکە حەمەسەعید (٢٠١٧): یاسای فەرمیی تۆپی بالە. کۆمپانیای پیرەمێرد. سلێمانی