ئایا میسی و رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانن؟
5/3/2018 3:06:36 PM
6151 جار خوێندراوەتەوە
رەوەز ئەحمەد
+
-
زۆر قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە بۆچی میسی بەرامبەر رۆما دیار نەبوو ئەگەر باشترین یاریزانی جیهانە؟ یاخود رەخنە لە رۆناڵدۆ گیرا بەرامبەر بایرن میونشن کە لە یارییەکەدا نەبوە و پێشی دەڵێت باشترین یاریزانی جیهان
ئەمە روداوێکی زۆر ئاساییە ، هەوڵدەدەم رونکردنەوەیەکی زۆر سادە بۆ ئێوە بکەم ، تا ئیتر بزانن کە باشترین یاریزانی جیهان چییە و چۆنە؟
نمونە دەهێنمەوە بۆ ئەوەى تێبگەن، باشترین نمونەش میسی و رۆناڵدۆن
تۆپی پێ بریتیە لە 11 یاریزان بەرامبەر 11 یاریزان، لەم 22 یاریزانەى ناو یاریگا لە ماوەى 90 خولەک یەکێکیان لەهەمویان باشتر دەبێت، واتە رۆل و کاریگەری لە چاو 21 یاریزانەکەى تر زیاتر دەبێت ، ئەمە دەیکات بە باشترین یاریزانی ئەو یارییە
بۆ نمونە: بەرشەلۆنە و سیڤیلیە یاریی دەکەن، لە 22 یاریزانەکە ، میسی رۆڵی زیاتری دەبێت لە چاوی 21 یاریزانەکەى تر ، گۆڵ دەکات ئەسیست دەکات کۆنترۆلی یارییەکەى بەدەستە، ئەمە میسی دەکات بە باشترینی ئەو یارییە
یاریی دواتر بەرشەلۆنە بەرامبەر مەلەگە یاریی دەکات، بەهەمان شێوە میسی لە چاو 21 یاریزانەکەى تر باشتر دەبێت، لە یاریی سێیەم، بەرشەلۆنە بەرامبەر سۆسیداد یاریی دەکات، ئەمجارە کۆتینیۆ لە روی گۆل کردن و هاوکاری کردنی هاورێکانی بۆ بردنەوە باشتر دەردەکەوێت و ئەو لە 21 یاریزانەکەى تر باشترە
یاریی چوارەم دێت و بەرشەلۆنە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ یاریی دەکات، جارێکی تر میسی باشترین دەبێتە لە چاو 21 یاریەکە، لە یاریی پێنجەم بەرشەلۆنە روبەروی سیلتاڤیگۆ دەبێتەوە، ئەم یاریە بەرشەلۆنە دەدۆرێت و باشترین یاریزان لە یانەى سیلتاڤیگۆ دەبێت ، یاریی شەشەم بەرشەلۆنە بەرامبەر بلباو دەبێتەوە ، جارێکی تر لەچاو 21 یاریزانەکە میسی لە هەمویان باشتر دەبێت و رۆلی کاریگەری دەبێت لە یارییەکە، یاریی حەوتەم هەر میسی ، یاریی هەشتەم سوارێز دەبێتە باشترین یاریزانی یارییەکە ، یاریی نۆیەم جارێکی تر میسی ، یاریی دەیەم شتیگنی گۆڵچی
واتە سەیرکەن لە 10 یاریی شەش یاریی میسی باشترین یاریزان بوە لە یارییەکانی بەرشەلۆنە لەچاو 21 یاریزانەکەى ناو 90 خولەک ی یاریگا.
ئەو حساباتەى سەرەوە بکەن بۆ کۆتایی وەرز کاتێک 60 یاریی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت، دەبینیت، لەو 60 یارییە ، 40 یاریی میسی باشترین یاریزانی بەرشەلۆنە بوە، رۆلی کاریگەری هەبوە لەسەر ئەنجامەکانی بەرشەلۆنە.
ئی بەم جۆرە میسی باشترین یاریزانی بەرشەلۆنەیە لەچاو یاریزانەکانی تر ، بەهەمان شێوە ، لە ریاڵیش رۆناڵدۆ لە 60 یاریی کۆتایی وەرز ، کاریگەری لەسەر ئەنجامی یانەکەى هەبوە بە بردنەوە و سەرکەوتن لە 40 یاریدا ، ئێ ئەویش باشترین یاریزانی ریاڵ مەدریدە
ئەم باشترین یاریزانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لەگەڵ باشترینی یانەکانی تر رکابەری دەکەن لەسەر باشترین یاریزانی جیهان
شتێکی ئاساییە میسی بەرامبەر رۆما باش یاریی نەکات، یاخود رۆناڵدۆ بەرامبەر بایرن باش یاریی نەکات، چونکە ئەو لە 60 یارییەکە 40ی باش بوە ئاساییە 20 یشی خراپ بێت
جا ئێوە بیربکەنەوە، ئەگەر میسی یاخود رۆناڵدۆ لە سەرجەم یارییەکان واتە لە 60 یارییەکەى بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید باشترین یاریزان بن، باشە کێ ئەتوانێ لێیان بباتەوە؟
تۆ بیر بکەرەوە ، ئەگەر میسی لە یەک وەرز بە درێژایی 60 یاریی ، وەک یارییەکەى چێلسی یاخود وەک یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە باشی یاریی بکات ، کێ دەتوانێت لە بەرشەلۆنە بباتەوە؟
یاخود رۆناڵدۆ سەرجەم وەرزەکە وەک یارییەکەى پاریس یاریی بکات، کێ دەتوانێت لە ریاڵ بباتەوە ، ئەگەررۆناڵدۆ یارییەک نەبێت خراپ بێت و گۆڵ نەکات و دیار نەبێت، کەواتە ریاڵ چۆن بدۆڕێت؟
باشترین یاریزانی جیهانیش وەک من و تۆ مرۆڤە ، ئەویش لە 60 یاریی بۆی هەیە 20 یاریی باش نەبێت ، بەڵام لە چاو یاریزانەکانی تر لە 40 یاریی رۆڵ و کاریگەری زیاتر بوە.
بۆیە نە لۆمەى میسی نە لۆمەى رۆناڵدۆ مەکەن کە یارییەک یان دوان خراپ دەبن، ئەگەر نوسینەکەى من بە وردی بخوێنیتەوە، تێ دەگەیت کە شتێکی ئاساییە