2019-01-08
10618 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتیی تۆپی پیی ئەفریقا شەرەفی میوانداری کردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی 2019ی بە میسر بەخشی پاش ئەوەى لە کامیرۆنی وەرگرتەوە
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا شەرەفی میوانداری کردنی جامی نەتەوەکانی ئەو کیشوەرەى لە کامیرۆن وەرگرتەوە بەهۆی ئەوەى وڵاتەکە لە ئامادەکارییەکانی دواکەوتبوو کە بەهۆیەوە پاڵەوانێتیەکە دوادەکەوت
پاش کۆبونەوەى ئەندامانی یەکێتییەکە بریار درا شەرەفی میوانداری کردنی ئەو بۆنەیە بدرێت بە وڵاتی میسر
لە کۆبونەوەکەدا میسر 16 دەنگی بەدەستهێنا لە بەرامبەر یەک دەنگ بۆ ئەفریقای باشور
رۆژنامەکان تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقاوە بە هانی ئەبو ریدەى سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی میسری راگەیاندوە کە پاڵەوانێتیەکە لە وڵاتی ئێوە دەکرێت و ئامادەکارییەکان دەستپێبکەن.
بەمەش وڵاتی میسر بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات.