ڤیدیۆ.. سان ئەنتۆنیۆ بە جیاوازى ٣٨ خاڵ لە کلیپەرزى بردەوە

ڤیدیۆ.. سان ئەنتۆنیۆ بە جیاوازى ٣٨ خاڵ لە کلیپەرزى بردەوە
2018-12-14

4410 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەمریکا، سان ئەنتۆنیۆ لە کلیپەرزى بردەوە و شیکاگۆ بۆڵزیش بە ئۆرلاندۆ ماجیک دۆڕا.

لە هەفتەى ٣٠ قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى باسکەى یانە پیشەگەرەکانى ئەمریکا ئێن بى ئەى و لە کۆمەڵەى رۆژئاوادا، سان ئەنتۆنیۆ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى لۆس ئەنجلس کلیپەرزى کرد.

سان ئەنتۆنیۆ کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بە جیاوازى ٣٨ خاڵ و بە ئەنجامى ١٢٥ خاڵ بەرامبەر بە ٨٧ خاڵ یارییەکەى بردەوە.

لە یارییەکى کۆمەڵەى رۆژهەڵاتیشدا، شیکاگۆ بۆڵز لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى ئۆرلاندۆ ماجیک بووەوە.

شیکاگۆ بۆڵز بە جیاوازى شەش خاڵ و بە ئەنجامى ٩١ خاڵ بەرامبەر بە ٩٧ خاڵ یارییەکەى دۆڕاند و بۆ سێیەم جار لەسەریەک توشى شکست هات.

 

گ . ف