ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید کلاسیکۆى باسکەى لە بەرشەلۆنە بردەوە

ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید کلاسیکۆى باسکەى لە بەرشەلۆنە بردەوە
2018-12-14

2080 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەوروپا، ریاڵ مەدرید بە جیاوازى ٢٧ خاڵ، یارى کلاسیکۆى لە بەرشەلۆنە بردەوە.

لە جەولەى ١٢ى قۆناغى یەکەمى خولى باسکەى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە یاریگاى خۆیدا و لە یارى کلاسیکۆدا، میواندارى بەرشەلۆنەى هاونیشتیمانى کرد.

ریاڵ مەدرید کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بە جیاوازى ٢٧ خاڵ و بە ئەنجامى ٩٢ خاڵ بەرامبەر بە ٦٥ خاڵ کلاسیکۆى لە بەرشەلۆنە بردەوە.

بەم ئەنجامە، ریاڵ مەدرید بە ٢٢ خاڵ لە پلەى دووەمى ریزبەندى قۆناغەکەدا مایەوە و بەرشەلۆنەش بۆ سێیەم جار لەسەریەک توشى شکست هات و لە ئێستادا بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى حەوتەمدایە و ١٨ خاڵى هەیە.

 

گ . ف