ڤیدیۆ.. فێدرێر و میدڤیدیڤ خۆیان گەیاندە قۆناغى سێیەمى جامى ویمبڵدۆن

ڤیدیۆ.. فێدرێر و میدڤیدیڤ خۆیان گەیاندە قۆناغى سێیەمى جامى ویمبڵدۆن
2021-07-02

7513 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆجەر فێدرێر و دانێل میدڤیدیڤ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى سێیەمى جامى ویمبڵدۆن بەدەستهێنا.

لە قۆناغى دووەمى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە لەندەن بەڕێوەدەچن، ڕۆجەر فێدرێرى سویسرى بەرامبەر ڕیچارد گاسکییەى فەڕەنسى یاریکرد.

فێدرێرى خاوەنى پلەى شەشەمى ریزبەندى باشترین یاریزانى تێنسى جیهان، بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى سێیەمى جامەکە بەدەستهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندیەکە، ڕووبەڕووى کارلۆس ئەلکارازى ئیسپانى بووەوە.

میدڤیدیڤ بە ئاسانى و بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و خۆى گەیاندە قۆناغى سێیەمى پاڵەوانێتییەکە.

 

گ . ف