ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەمریکا ئەتلانتا لە میلواکى بردەوە

ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەمریکا ئەتلانتا لە میلواکى بردەوە
2021-06-30

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەمریکا، ئەتلانتا هۆکس لە میلواکى باکسى بردەوە و بردنەوەکانى نێوانیانى یەکسانکردەوە.

لە چوارەم یارى نێوانیان لە قۆناغى پێش کۆتایى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى خولى باسکەى یانە پیشەگەرەکانى ئەمریکا ئێن بى ئەى، ئەتلانتا هۆکس و میلواکى باکس ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئەتلانتا کۆنترۆڵى یارییەکەى کرد و بە جیاوازى 22 خاڵ و بە ئەنجامى 110 خاڵ بەرامبەر بە 88 خاڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەمەش ئەتلانتا لە چوارەم یارى نێوانیاندا دووەم بردنەوەى بەدەستهێنا و بردنەوەکانى نێوانیانى یەکسانکردەوە، کە میلواکى باکسیش دوو یارى بردووەتەوە.

بڕیارە هەینى داهاتوو هەردوو یانە بۆ پێنجەم جار ڕووبەڕووى یەکببنەوە و هەر یەکێکیان چوار یارى بباتەوە، سەرکەوتن بۆ یارى کۆتایى بەدەستدەهێنێت.

 

گ . ف