2021-06-29
329 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ویمبڵدۆن، ئاشلى بارتى و ئەنجیلیک کیربەر خۆیان گەیاندە قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە.
لە قۆناغى یەکەمى جامى ویمبڵدۆن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستى کچان، ئاشلى بارتى ئوسترالى بەرامبەر کارلا سوارێز ناڤارۆى ئیسپانى یاریکرد.
بارتى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
هاوکات ئەنجیلیک کیربەرى ئەڵمانیش خۆى گەیاندە هەمان قۆناغ، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە نینا ستۆیانۆڤیچى سڕبى بردەوە.
گ . ف