جۆکۆڤیچ و مۆرای گەیشتنە قۆناغی دووەمی جامی ویمبڵدۆن

جۆکۆڤیچ و مۆرای گەیشتنە قۆناغی دووەمی جامی ویمبڵدۆن
2021-06-29

1573 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆکۆڤیچ و ڕۆبلێڤ و خاشانۆڤ و ئاندی مۆرای گەیشتنە قۆناغی دووەمی جامی ویمبڵدۆن و تیستیپاس ماڵئاوایی کرد.

لە قۆناغی یەکەمی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی، ئاندی مۆرای بەریتانی ڕووبەرووی نیکۆلۆزی جۆرجیای بوەوە.

مۆرای بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پیهێنا.

لە یارییەکەنی تریشدا، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی بەرامبەر جاک دراپەری بەریتانی یاریکرد و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یاریەکەی لێبردەوە،  ئەنردیە ڕۆبلێڤ و کارین خاشانۆڤ بردنەوەیان بەسەر فیدیریکۆ و ماکدۆنالد بەدەستهێنا.

لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراویشدا، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر شکستی هێنا بەرامبەر فرانسیس تیافۆی ئەمریکی.

بەم ئەنجامانە، جۆکۆڤیچ و ڕۆبلێڤ و خاشانۆڤ و ئاندی مۆرای گەیشتنە قۆناغی دووەمی جامی ویمبڵدۆن و تیستیپاس ماڵئاوایی کرد.

خ . ک