کوارتارارۆ خەڵاتى گەورەى هۆڵەنداى لە مۆتۆ جى پى بردەوە

کوارتارارۆ خەڵاتى گەورەى هۆڵەنداى لە مۆتۆ جى پى بردەوە
2021-06-27

310 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فابیۆ کوارتارارۆ خەڵاتى گەورەى هۆڵەنداى لە پێشبڕکێى ماتۆڕسوارى بردەوە و خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى گشتى پاڵەوانێتییەکەدا جێگیرکرد.

لە جەولەى نۆیەمى پێشبڕکێى خەڵاتى گەورەى هۆڵەندا لە پاڵەوانێتى جیهانى مۆتۆ جى پى، فابیۆ کوارتارارۆى فەڕەنسى شۆفێرى تیمى یاماها پلەى یەکەمى پێشبڕکێکەى بەدەستهێنا.

کوارتارارۆ ماوەکەى بە 40 خولەک و 35 چرکە و لە هەزارا 31ى چرکەیەک بڕى و کێبڕکێکەى لە مافریک فینیالیسى ئیسپانى هاوکارى لە تیمى یاماها بردەوە، کە ئەم پلەى دووەمى بەدەستهێنا، جوان میری ئیسپانیش شۆفێرى تیمى سوزۆکى  پلەى سێیەمى وەرگرت.

بەم بردنەوەیە، فابیۆ کوارتارارۆى 22 ساڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى گشتى پاڵەوانێتییەکەدا جێگیرتر کرد.

 

گ . ف