2021-06-27
249 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى باسکەى ئەمریکا، فینیکس سەنز سێیەم بردنەوەى بەرامبەر لە لۆس ئەنجلیس کلیپەرز تۆمارکرد.
لە چوارەم یارى نێوانیاندا، لە قۆناغى پێش کۆتایى ناوچەى ڕۆژئاوای خولى باسکەى یانە پیشەگەرەکانى ئەمریکا ئێن بى ئەى، هەردوو یانەى فینیکس سەنز و لۆس ئەنجلیس کلیپەرز ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە یارییەکى دراماتیکیدا، فینیکس سەنزى میوان، بە جیاوازى تەنیا چوار خاڵ و بە ئەنجامى 84 خاڵ بەرامبەر بە 80 خاڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
بەمەش فینیکس سەنز لە چوار یارى نێوانیان لە قۆناغەکەدا سێیەم بردنەوەى تۆمارکرد و پێویستى بە یەک بردنەوەى ترە تا سەرکەوتن بۆ یارى کۆتایى خولەکە بەدەستبهێنێت.
گ . ف