ڤیدیۆ.. میدڤیدیڤ بوو بە پاڵەوانى جامى مایۆرکا

ڤیدیۆ.. میدڤیدیڤ بوو بە پاڵەوانى جامى مایۆرکا
2021-06-26

298 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دانێل میدڤیدیڤ لە سام کویرى بردەوە و نازناوى جامى مایۆرکاى بۆ تێنسى سەر زەوى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى مایۆرکا بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى و سام کویرى ئەمریکى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

میدڤیدیڤى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و شەش بە دوو گێم بوون.

بەمەش میدڤیدیڤ یەکەم نازناوى لە یاریگاى چیمەندا بەدەستهێنا، کە سەرجەم نازناوەکانى پێشووى لە یاریگاى پتەودا بردووەتەوە، کە 10 نازناوە.

میدڤیدیڤ پێویستى بە کاتژمێرێک بوو بۆ یەکلاکردنەوەى یارییەکە لە سودى خۆى، کە ئەمە 18یەم یارى کۆتایى بوو لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا ئەنجامی بدات.

 

گ . ف