2021-06-25
315 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى باد هامبۆرگ، ئەنجیلیک کیربەر و پیترا کڤیتۆڤا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى باد هامبۆرگ بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەنجیلیک کیربەرى ئەڵمانى بەرامبەر ئەماندا ئەنیسیمۆڤاى ئەمریکى یاریکرد.
کیربەرى 33 ساڵ، بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
کیربەرى خاوەنى پلەى 28ى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، لە قۆناغى پێش کۆتاییدا، بەرامبەر پیترا کڤیتۆڤاى چیکى خاوەنى پلەى 12ى ڕیزبەندیەکە یارى دەکات، کە ئەمیش لە قۆناغى چارەکى کۆتاییدا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە نادیا پۆدۆرۆسکاى ئەرجەنتینى بردەوە.
گ . ف