ڤیدیۆ.. ئەمریکا و بەڕازیل سەرکەوتنیان بۆ یارى کۆتایى خولى بالە بەدەستهێنا

ڤیدیۆ.. ئەمریکا و بەڕازیل سەرکەوتنیان بۆ یارى کۆتایى خولى بالە بەدەستهێنا
2021-06-25

351 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى بالەى جیهان، ئەمریکا و بەڕازیل بەدواییەکدا لە تورکیا و ژاپۆنیان بردەوە و سەرکەوتنیان بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى پێش کۆتایى خولى بالەى هەڵبژاردەکانى جیهان، کە یارییەکانى لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچن، هەردوو هەڵبژاردەى ئەمریکا و تورکیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

پاش پیشاندانى ئاستێکى بەرز، ئەمریکا بە سێ گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى گێمەکانیش 25 بە 21 و 25 بە 23 و 25 بە 20 خاڵ بوون.

بەمەش ئەمریکا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى خولەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا بەرامبەر بەڕازیل یارى دەکات، کە ئەمیش لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک لە ژاپۆنى بردەوە.

 

گ . ف