ڤیدیۆ.. میدڤیدیڤ گەیشتە قۆناغى پێش کۆتایى جامى مایۆرکا

ڤیدیۆ.. میدڤیدیڤ گەیشتە قۆناغى پێش کۆتایى جامى مایۆرکا
2021-06-24

356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى مایۆرکا، دانێل میدڤیدیڤ لە کاسپەر ڕودى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى مایۆرکا بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچن، دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى بەرامبەر کاسپەر ڕودى نەرویجى یاریکرد.

میدڤیدیڤى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج و شەش بە یەک گێم بوون.

بەم ئەنجامەش، میدڤیدیڤى 25 ساڵ، سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى پابلۆ کارینۆ بوستاى ئیسپانى دەبێتەوە، کە ئەمیش لە هەمان قۆناغدا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە جۆردان تۆمپسۆنى ئوسترالى بردەوە.

 

گ . ف