2021-06-23
356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەشداری لە ئۆڵیمپیادى تۆکیۆ دەکات و خەونى بەدەستهێنانى میدالیاى ئاڵتونە.
سەرچاوەیەک لە یەکێتى تێنسى سەر زەوى سڕبیا ئاشکرایکرد، جۆکۆڤیچى پێشەنگى ڕیزبەندى یاریزانانى تێنسى جیهان ئارەزووى بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆ دووپاتکردووەتەوە و ناویشى لە لیستى ئەو یاریزانانەدایە، کە یەکێتییەکە ئاراستەى لیژنەى ئۆڵیمپى سڕبیاى کردووە.
ڕۆژنامەى سپۆرتسکى زورناڵى سڕبى ئاماژەى بەوەکردووە، جۆکۆڤیچ لە ڕابردووشدا ئارەزووى بۆ بردنەوەى میدالیاى ئاڵتونى ئۆڵیمپیاد دەربڕیوە، کە تاکە خەڵاتە لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا بەدەستى نەهێنابێت.
بەمەش جۆکۆڤیچ چووە ڕیزى دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى، کە ئەمیش دووپاتیکردووەتەوە بەشدارى لە ئۆڵیمپیاددا دەکات، بەڵام ڕافاێل نادالى ئیسپانى بەفەرمى بەشدارى لە ئۆڵیمپیاد و ویمبڵدۆندا ناکات.
نۆڤاک جۆکۆڤیچى 33 ساڵ بەشدارى لە ئۆڵیمپیادى پەکینى 2008دا کرد و میدالیاى بڕۆنزى بردەوە، دواى ئەوەى پلەى سێیەمى بەدەستهێنا.
گ . ف

