2021-06-23
456 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى بالەى جیهان، بەڕازیل دەیەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و فەڕەنسا و ڕوسیا و سلۆڤینیاش بردنەوەیان بەدەستهێنا.
لە جەولەى 14ى خولى بالەى هەڵبژاردەکانى جیهان، کە یارییەکانى لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچن، هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و ئەڵمانیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
بەڕازیل باڵادەستى خۆى پیشاندا و بە سێ گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى گێمەکانیش 25 بە 21 و 25 بە 21 و 25 بە 23 خاڵ بوون.
بەم ئەنجامەش، بەڕازیل دەیەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە کۆکردنەوەى 38 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و پێشتر سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى مسۆگەر کردووە، ئەڵمانیاش دواى پێنج دۆڕاندنى لەسەریەک لە پلەى 13دایە و 13 خاڵى هەیە.
لە یارییەکانى ترى جەولەکەدا، فەڕەنسا و سلۆڤینیا بەدواییەکدا و بە سێ گێمى بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتین و ژاپۆنیان بردەوە و ڕوسیاش بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم سەرکەوتنى بەسەر ئیتاڵیاى خاوەن یاریگا تۆمارکرد.
گ . ف