2021-06-21
414 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى بالەى جیهان، ئەمریکا بۆ یەکەم جار توشى شکست هات و بە چین دۆڕا، بەڕازیلیش لە تورکیاى بردەوە.
لە جەولەى 15ى خولى بالەى هەڵبژاردەکانى جیهان و لەسەر ئاستى کچان، هەردوو هەڵبژاردەى ئەمریکا و چین ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
ئەمریکا بە سێ گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و ئەنجامى گێمەکانیش 25 بە 10 و 25 بە 20 و 25 بە 17 خاڵ بوون.
لە یارییەکى ترى هەمان جەولەدا، هەڵبژاردەى بەڕازیل بەرامبەر هەڵبژاردەى تورکیا یاریکرد و سامبا بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
بەم ئەنجامانەش، ئەمریکا دواى 14 بردنەوەى لەسەریەک بۆ یەکەم جار توشى شکست هات و بە 42 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە، بەڕازیلیش لە پلەى دووەمدایە و 40 خاڵى هەیە.
گ . ف