2021-06-20
419 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یوگۆ هۆمبێرت لە ئەندریە ڕۆبلێڤى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوى جامى هالەى بۆ تێنسى سەر زەوى بەدەستهێنا.
لە یارى کۆتایى جامى هالە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، یوگۆ هۆمبێرتى فەڕەنسى و ئەندریە ڕۆبلێڤى ڕوسى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا، یوگۆ هۆمبێرت لە ماوەى کاتژمێرێک و 27 خولەکدا و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و حەوت بە شەش گێم بوون.
بەمەش یۆگۆ هۆمبێرتى 22 ساڵ، خاوەنى پلەى 31ى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، کێبڕکێکەى لە ڕۆبلێفى خاوەنى پلەى حەوتەمى ڕیزبەندیەکە بردەوە و بۆ یەکەم جار لە کاروانى وەرزشى پیشەگەرى خۆیدا نازناوى جامى هالەى بەدەستهێنا.
گ . ف