2021-06-20
468 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى بالەى جیهان، بەڕازیل بە سێ گێمى بێ بەرامبەر لە هۆڵەنداى بردەوە و ئیتاڵیاش بە بەلجیکا دۆڕا.
لە جەولەى 14ى خولى بالەى هەڵبژاردەکانى جیهان و لەسەر ئاستى کچان، هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و هۆڵەندا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و بەرازیل بە سێ گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى گێمەکانیش 25 بە 19 و 25 بە 19 و 25 بە 20 خاڵ بوون.
بەم ئەنجامە، بەڕازیل پێنجەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 37 خاڵ لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بە جیاوازى پێنج خاڵ لە دواى ئەمریکاى پێشەنگەوەیە، کە ئەم دواى بردنەوەى لە ڕۆسیا، 14یەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.
لە یارییەکانى تردا، ئیتاڵیا بە دوو گێم بەرامبەر بە سێ گێم بە بەلجیکا دۆڕا و تورکیاش بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک لە کۆریاى باشورى بردەوە.
گ . ف