2021-06-19
513 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى هالە، ئەندریە ڕۆبلێڤ و یۆگۆ هۆمبێرت سەرکەوتنیان بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى هالە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئەندریە ڕۆبلێڤى ڕوسى ڕووبەڕووى نیکۆلۆز باسیلاشڤیلى جۆرجى بووەوە.
ڕۆبلێڤى خاوەنى پلەى حەوتەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
بەمەش ڕۆبلێڤ سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووى یۆگۆ هۆمبێرتى فەڕەنسى دەبێتەوە، کە ئەمیش لە هەمان قۆناغدا و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە فیلێکس ئەلیازیمى کەنەدى بردەوە.
گ . ف