ڤیدیۆ.. لە جامى بەرلین ئازارینکا هەلى سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى لەدەستدا

ڤیدیۆ.. لە جامى بەرلین ئازارینکا هەلى سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى لەدەستدا
2021-06-19

668 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیکتۆریا ئازارینکا بە لۆدمێلا سامسۆنۆڤا دۆڕا و هەلى سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامى بەرلین لەدەستدا.

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى بەرلینى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن، ڤیکتۆریا ئازارینکاى بیلاڕوسى بەرامبەر لۆدمێلا سامسۆنۆڤاى ڕوسى یاریکرد.

ئازارینکاى 21 ساڵ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و هەلى سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە لەدەستدا، ئەنجامى کۆمەڵەکانیش چوار بە شەش و دوو بە شەش گێم بوون.

لە یارییەکى تردا، بیلندا بینشیچى سویسرى سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە ئەلیز کۆرنییەى فەڕەنسى بردەوە.

 

گ . ف