2021-06-17
313 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى هالە، کى نیشیکۆرى و ئەلکسەندەر زڤیریڤ توشى شکست بوون و ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.
لە قۆناغى دووەمى جامى هالە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، کى نیشیکۆرى ژاپۆنی خاوەنى پلەى 57ى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، لە جامەکە کرایە دەرەوە، دواى ئەوەى بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بە سیباستیان کورداى ئەمریکى دۆڕا.
لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانى بەرامبەر ئەوگۆ هۆمبێرتى فەڕەنسى یاریکرد و زڤیریڤى خاوەنى پلەى شەشەمى ڕیزبەندیەکە، بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە یارییەکەى دۆڕاند و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
گ . ف