2021-06-16
545 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى بالەى جیهان، بەڕازیل بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم لە سلۆڤینیاى بردەوە و فەڕەنساش بە هۆڵەندا دۆڕا.
لە جەولەى دەیەمى خولى بالەى هەڵبژاردەکانى جیهان، کە لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و سلۆڤینیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە یارییەکى دراماتیکیدا، بەڕازیل بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یارییەکەى بردەوە و شەشەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.
لە یارییەکى ترى هەمان جەولەدا، هەڵبژاردەى فەڕەنسا بەرامبەر هەڵبژاردەى هۆڵەندا یاریکرد و فەڕەنسا بە دوو گێم بەرامبەر بە سێ گێم یارییەکەى دۆڕاند.
بەم ئەنجامانە، بەڕازیل بە کۆکردنەوەى 26 خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و بە جیاوازى دوو خاڵ لە دواى پۆڵەنداى پلەى دووەمەوەیە، فەڕەنساش لە پلەى سێیەمدایە و 22 خاڵى هەیە.
گ . ف