ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لە ڕیاڵى بردەوە و نازناوى خولى باسکەى ئیسپانیاى بەدەستهێنا

ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لە ڕیاڵى بردەوە و نازناوى خولى باسکەى ئیسپانیاى بەدەستهێنا
2021-06-16

589 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دواى حەوت ساڵ نازناوى خولى باسکەى ئیسپانیاى بەدەستهێنا و هەر دوو یارییەکەى کۆتایى لە ڕیاڵ مەدرید بردەوە.

لە گەڕانەوەى یارى کۆتایى خولى باسکەى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لاسا لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى ڕیاڵ مەدریدى کرد.

بەرشەلۆنە بە جیاوازى 19 خاڵ و بە ئەنجامى 92 خاڵ بەرامبەر بە 73 خاڵ یارییەکەى بردەوە، کە لە یارى چوونیشدا بە جیاوازى 14 خاڵ و بە ئەنجامى 89 خاڵ بەرامبەر بە 75 خاڵ براوەبوو.

بەم ئەنجامەش، بەرشەلۆنە دواى حەوت ساڵ و بۆ 19یەم جار لە مێژوویدا نازناوى خولى باسکەى ئیسپانیاى بەدەستهێنا.

بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا چەندین نازناوى لەسەر ئاستە تیپە جیاوازەکانى یانەکەى بەدەستهێنا، کە دیارترینیان بردنەوەى نازناوى چامپیۆنز لیگ و لا لیگا بوو لەلایەن تیپى تۆپى پێى کچانى یانەکەوە، لەگەڵ بردنەوەى خولى تۆپى دەستى ئەوروپا لەلایەن تیپى کوڕان و بردنەوەى نازناوى جامى شاى ئیسپانیا لەلایەن تیپى تۆپى پێى کوڕانەوە.

 

گ . ف