نوێترین چاوپێکەوتنی کیکی سیتینی راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە

نوێترین چاوپێکەوتنی کیکی سیتینی راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە
2020-02-01

6471 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری بەرشەلۆنە پێی وایە بونی ئەو موفاجەئەیە لە کەتەلۆنیا و تەئکیدیشی کردەوە کە ئەگەر سوارێز توشی پێکان نەبوایە دەبونە رکابەرێکی بەهێزی ئەوروپا.

لە چاوپێکەوتنێکدا کیکی سیتینی راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە باسی لە چەند پرسێکی جیاوازکرد.

سیتین دڵخۆشە بەوەى بوە بە راهێنەری بەرشەلۆنەو ئەو هەنگاوەش بە موفاجەئە ناودەبات لە ژیانی وەرزشیدا.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەو بۆ گەڕانەوەى بەرشەلۆنە بۆ سەردەمی تیکی تاکا پێویستی بە چاڤی و ئینێستا نیەو پێشتریش توانیویەتی لەگەڵ یانەکانی ریاڵ بیتس و لاس پالماس یارییەکی جوان پێشکەش بکات.

ئاماژەى بەوەشدا کە گەڕانەوەى دیمبلی بۆ ئەوان زۆر گرنگە و وەک گرێبەستێکی نوێ وایە.

پێشیوایە پێکانی سوارێز کاریگەری خراپ لەسەر یانەکە دروست دەکات و بە بونی ئەو دەبونە رکابەرێکی بەهێزی یانەکانی ئەوروپا

 

بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەى سیتین

کیکی سیتین: من دڵخۆشم بە بونم لێرە، موفاجەیەکی چاوەروان نەکراو بو، ژیان هەلێکت پێ دەدات و تا کۆتایی ژیانت دڵخۆش دەبیت پێی

 

کیکی سیتین: کە یاریزان بوم هەمیشە رەخنەم لەخۆم دەگرت، زۆرجار بیرم ئەکردەوە چی بکەم، بەڵام هەمو جارێ بەس بیرکردنەوە گرنگ نیەو پێویستە بیرکردنەوەکە بگاتە یاریزانەکان

 

کیکی سیتین: پێموایە بەرشەلۆنە لە شێوازی یاریکردنی خۆی دورکەوتبوەوە، لەگەڵ ئەوەى پارێزگاری لە هەندێ شتی کرابوو، بەرشەلۆنە تەنها چاڤی و ئینێستا نیە، لە ریاڵ بیتس و لاس پالماس جوان یاریمان دەکرد و چاڤی و ئینێستاشم نەبوو

 

کیکی سیتین: من پێموایە بونی یاریزانی گەورە زۆر گرنگ نیەو پێشتریش بە یانەکانی لۆگۆ و بیتس و لاس پالماسەوە جوان یاریم کردوە

 

کیکی سیتین: من باوکی هیچ یاریزانێک نیم، تەنها لە یاریگادا لە ژێر سەرپەرشتی مندان

 

کیکی سیتین: ئێمە تازە لەگەڵ یاریزانەکان یەکتر دەناسین، ئەوان پێشتر شتێکیان دەکرد و من ئێستا داواى شتێکی تریان لێدەکەم

 

کیکی سیتین: هیوادارم بتوانم میسی دڵخۆش بکەم چونکە دەیەوێت بمێنێتەوە، بە دڵنیاییەوە لەداهاتودا لێرە دەمێنێتەوە

 

کیکی سیتین: قسەم لەگەل میسی کرد و ئەو کەسێکی لەسەر خۆیەو پێیوایە کە دەتوانین بردنەوە بەدەست بهێنین، ئێمە ئەبێت پشتی بگرین

 

کیکی سیتین: ئێمە دڵخۆشین بە دیمبلی و وەک گرێبەستێکی نوێ وایە

 

کیکی سیتین: بە تەجروبەى ژیانم دەرکەوتوە کە سەپاندنی بیرۆکەکانم زۆری پێویست نییە، ئێمە ئێستا باش بەرەو پێش چوین و چەند شتێکی کەم ماوە بیکەین

 

کیکی سیتین: پێویستە بەشێوەیەکی باش سەرپەرشتی یاریزانەکان بکەیت و گۆرانکاریش لە پێکهاتەى یانەکەدا زۆر گرنگە

 

کیکی سیتین: من باشترین شتم ئەوێت بۆ تیپەکەم، بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە هێرشبەرێکی نوێ هەبوو

 

کیکی سیتین: بەرشەلۆنە منی دەناسی، من کەسێکی رون و بێ پێچ و پەنام ، لەگەڵ ئەوەى هەندێ جاریش هەڵە دەکەم

 

کیکی سیتین: تیپێکی بەهێز و باش دەبوین ئەگەر سوارێز توشی پێکان نەبوایە