نوێترین چاوپێکەوتنی ئیدین هازاردی یاریزانی ریاڵ مەدرید

نوێترین چاوپێکەوتنی ئیدین هازاردی یاریزانی ریاڵ مەدرید
2020-01-15

9557 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیدین هازاردی بەلجیکی و یاریزانی ریاڵ مەدرید لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ سپۆرت فووت باسی لە سەرەتاى یاریکردنی و دواتر پەیوەندی کردنی بە ریاڵ مەدرید و پاشان یاریکردنی لە ژێر دەستی زیدان دەکات و چەندین پرسی جیاوازی وروژاندوە.

 

هازارد: زیدان یاریزانەکانی خۆش دەوێت و هەموشمان دڵخۆشین لەگەڵیدا

 

هازارد: لەمنداڵییەوە خەونم یاریکردن بوە بۆ ریاڵ مەدرید

 

هازارد: کاتێک کە لەسەرەتاى یاریکردنم بوو ئامانجم یانەى ریاڵ مەدرید بوو، ئەوکات زیدان نمونەى بەرزی من بوو هەمیشە لە تیڤییەوە سەیرم دەکرد.

 

هازارد: کاتێک لە چێلسی بووم هەموو لایەک قسەیان لەسەر ئەوە دەکرد کە دەچمە ریاڵ مەدرید

 

هازارد: دڵتەنگ نیم بەوەى زوو پەیوەندیم بە ریاڵەوە نەکرد، بە درێژایی ژیانی وەرزشیم کارم کردوە بۆیی باشتر بم، دەمتوانی پێشتر لە ریاڵ بم.

 

هازارد: کاتێک لە لیل بوم دەمتوانی بچمە ریاڵەوە، بەڵام حەزم لە یاریکردن بو لە ئینگلتەرا، پێم وابوو ئینگلتەرا ئاسانترە وەک لە ئیسپانیا، قورس بو بۆ من کە لە 21 ساڵیەوە بچمە ریاڵ مەدریدەوە

 

هازارد: هەموو ساڵێک قسە لەسەر هاتنم بۆ ریاڵ دەکرا، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆم پێیانەوە نەبوو، دوو ساڵ لەمەوبەر یانەکە پەیوەندی پێوە کردم، پاش جامی جیهانی 2018 ویستم بێمە ریاڵەوە چێڵسی رێگەى نەدا، پێویست بوو ساڵێک لەگەڵ ساری بمێنمەوە.

 

هازارد: نەمدەویست لە چێلسی برۆم بە ناخۆشی، چونکە پەیوەندیم لەگەڵیان زۆر باش بوو، هەروەک پێشتر لەگەڵ لیلیش وام کرد.

 

هازارد: لە چێڵسی پێیانوتم نابێت برۆی، ساری هاتوە بۆ ئەوەى راهێنەری تۆ بێت.

 

هازارد: ریاڵ مەدرید باشترین راگەیاندنی هەیە و باشترین یاریزانەکانی جیهانی تێدایە، کاتێک لە ژوری خۆگۆرین دەبیت کۆمەڵێک یاریزان دەبینێت کە دەیانەوێت نازناو بەدەست بهێنن، چاوت بە هاندەران دەکەوێت دەڵێت دەبێت چامپیۆنز لیگ ببەین.

 

هازارد: من وزیدان یەک شێوازی یاریکردنمان نیە، لە روی هونەرییەوە ئەو لە من باشتر بوو، کاتێک سەیریشی ئەکەیت هەمیشە دڵخۆشە، وا لە یاریزانەکان دەکات باشتر بیت.

 

هازارد: تۆپی پێ بۆ من جیاوازە ، کاتێک سەیری زیدانم کرد وتی نامەوێت هەمو یاریزانەکانی تیپی بەرامبەر تێپەرێنیت و بۆ خۆت یاریی بکەیت، یاریی بکە لەپێناو یانەکەت

 

هازارد: قورسە بۆ من ئەوەى زیدان کردی بیکەمەوە، بەتایبەت لە جموجۆڵی ناو یاریگا و کۆنترۆل کردنی تۆپدا

 

هازارد: لە یۆرۆی 2016 لە فەرەنسا زیدان بانگی کردم وتی ئەگەر بێیتە ریاڵەوە کارێکی باش دەکەین، کاتێک زیدان پەیوەندیت پێوە دەکات پێویستە تۆ کارەکە بە جدی وەربگریت، زۆر بە ئاسانی وتی من چاودێریت ئەکەم

 

هازارد: پێش یارییەکان دێتە لات و قسەو لەگەڵ ئەکات بۆ ئەوەى لەروی دەرونیەوە بێیتەوە سەر خۆت، دوو بۆ سێ مانگی سەرەتا ئاستم وەک پێویست نەبوو، هاتە لام و وتی لەسەر خۆ بە

 

هازارد: روداوەکان بە باشی دەرۆیشتن لە ئامادەکارییەکەدا، بەڵام دواتر هەستم بە ئازار کرد، زیدان سور بوو لەسەر ئەوەى بچمە نۆرنگەکەى ریاڵ ، نەیدەویست مەترسیم پێوە بکات.

 

هازارد: پاش ئەوە گەرامەوە بۆ یاریکردن و دەبوو ریتمی یاریی وەربگرم، یارییەکەى پاریس دەبوو یارییەکی باش بکەم بەڵام هەڵەیەک رویدا

 

هازارد: کاتێک دەچمە پشوەوە ئەوە دەکەم کە پێم خۆشە چونکە پشووە، کاتێک تەمەنم 18 ساڵ بوو کێشم لە نێوان 72 بۆ 73 ساڵ بوو، دواتر جەستەم لە روی ماسولکەوە باش بوو گەیشتمە 75 کیلۆ، ئەم هاوینە کێشم بوو بە 80 کیلۆ، بەڵام دواتر لە 10 رۆژدا هەموو شتەکانم رێک کردەوە.

 

هازارد: ئامارەکانم خراپە، یەک گۆڵم کردوەو یەک لێدانی سزاشم لەسەر دروستبوە، خەڵک ئەوەى بیرەولە دوو مانگی سەرەتادا شتێکی باشم پێشکەش نەکرد، هەست دەکەم کە دەتوانم شتی زیاتر بکەم، دەتوانم وا لە هاورێکانم بکەم باشتر یاریی بکەن

 

هازارد:  من کەسێکم بەدواى کێشەدا ناگەرێم و هاورێکانم خۆشیان دەوێم، بە بەراورد بەوەى کردم لەفەرەنسا و ئینگلتەرا ئێستا گەورەتر بوم و پێگەیشتوترم، پێویست ناکات خۆم بسەلمێنم هەموویان دەمناسن

 

هازارد:  ژمارە 7 بە ماریانۆ دیاز بوو منیش نەمدەویست داواى لێبکەم و ئەوە شێوازی من نییە، دەشمزانی مۆدریچ ژمارە 10یە ، ویستم ژمارە 17 هەڵبژێرم بەڵام ڤاسکێز ئەو ژمارەیەى پێبوو، دواجار یانەکە قسەى لەگەڵ ماریانۆ کرد بۆ ئەوبابەتە