2019-12-26
8210 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەماوەى رابردودا چاوپێکەوتنێکی دورودرێژی ئەنجامداوەو باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کردوە.
وەڵامی پرسیارەکان
رۆناڵدۆ: گرنگ نیە چۆن ناوم دێنن، لەماڵەوە پێم دەڵێن رۆناڵدۆ، لە قوتابخانە پێیان دەوتم کریستیانۆ، هاندەران دەڵێن CR7
رۆناڵدۆ: تۆپی پێ بەلای منەوە گرنگترین شتە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا خەریکی بازرگانیشم
رۆناڵدۆ: قورسترین ئەو کەسانەى من راهێنانیان لەگەڵ دەکەم کیلینی و پۆنۆچی و دیلیختن، کیلینی لەهەمویان بەهێزترەو پێشتر زۆر روبەروی بومەتەوە
رۆناڵدۆ: من رۆشنبیری ئیتاڵیام خۆشدەوێت
رۆناڵدۆ: چامپیۆنز لیگ بەهێزترین رکابەرییە لە جیهاندا، حەزم بە یاریکردنە تیایدا
رۆناڵدۆ: نازناوی باشترین یاریزانی ئیتاڵیام بەدەستهێناوە، سوپاسی ئەوانە دەکەم دەنگیان پێداوم و شانازی دەکەم، بەڵام یاریزانی زۆر باش هەیە لەخولەکە
رۆناڵدۆ: هەموو شتێکی یۆڤانتۆسم پێ خۆشە، مێژوویەکی جوانی هەیە و خۆشحاڵم تیایدا، دەمەوێت زۆرترین نازناوی تیا بەدەست بهێنم
رۆناڵدۆ: بیرمە سەرەتاى یاریکردنم ورەم زۆر بەرز بوو
رۆناڵدۆ: پاش ماوەیەک یاریکردن بۆ سپۆرتینگ پێیانوتم فێرگسۆن دەیەوێت بتکرێت، هەرگیز چاوەرێی ئەوە نەبوم، گەیشتمە ئینگلتەرا و دەستبەجێ گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزاکردم
رۆناڵدۆ: ئامانجی یەکەمم ئێستا بەدەستهێنانی نازناوەکانە، لەگەڵ مانەوەم لە باشترین ئاستدا، پاش 20 ساڵ ئێستا بەرپرسیارێتیم زیاتر لەسەرە، دەمەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر یاریی بکەم
رۆناڵدۆ: کاتێک لە مەدرید بوم بە رێکەوت بەو شێوەیەى ئێستا ئاهەنگم گێرا، باوەرم نەدەکرد کە بەو شێوەیە چوە ناو خەڵکەوە،بۆیە لەسەری بەردەوامم
رۆناڵدۆ: هەموو راهێنەرەکانی کارم لەگەڵ کردون گرنگیان هەبوە بۆ من
رۆناڵدۆ: ناتوانم بڵێم ئێستا بیر لە کاری راهێنەرایەتی دەکەمەوە، بەڵام با بزانین لەداهاتودا چی رودەدات
رۆناڵدۆ: بە دڵنیاییەوە ئەوەى دەیزانم دەیگوازمەوە بۆ یاریزانەکانم
رۆناڵدۆ: یۆرۆی 2016 گرنگترین نازناوە بەدەستم هێناوە، ئەو شەوە پێکەنیم، گریام، ئازارم چەشت، من لەو کەسانەم کە مادەى کحولی ناخۆمەوە، بەڵام ئەوە شەوەجیاواز بوو بۆ ئێمە
رۆناڵدۆ: جوانترین گۆڵم ئەوە بوو کە لە یۆڤانتۆسم تۆمارکرد، بەرامبەر بوفۆنی بەتوانا، چەپڵە لێدانی هاندەران بۆ من زۆر جیاواز بوو، دواى یارییەکە بوفۆن پیرۆزبایی لێکردم
رۆناڵدۆ: ئێستا یەکەم کەسم نازناوەکانی خولی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرام بەدەستهێناوە
رۆناڵدۆ: لە ئیسپانیا فشاری زیاترم لەسەر بوو، دایکیشم بەردەوام پشتگیری دەکردم بۆ ئەوەى گۆڵ بکەم و باشتر بم، ئێستا کە خێزانم هەیە ئەزانم دایکم بۆ واى کردوە
رۆناڵدۆ: ئەگەر چێژ نەبینی لە راهێنان کردن قورسە بتوانیت بەردەوام بیت، رەخنەگرتن بەشێکە لە یاریکردنی تۆپی پێ، من دەزانم کێم و دەشزانم ئەتوانم چی بکەم ، دڵنیام لەکۆتایدا پێم دەڵێن ئافەرم