2019-09-24
13932 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی دلخۆشی خۆی بۆ بەدەستهێنانی خەلاتی زە بێست دەربڕی و یاریەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە وەرزی ڕابردووی چامپیۆنز لیگ بە کارەسات ناوبرد.
دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێستی فیفا،سایتی فیفا چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەنجامدا.
میسی لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاند: دڵخۆشم بە بەدەستهێنانی خەلاتی زە بێست بەڵام ئێستاش دوپاتی دەکەمەوە کە بەدەستهێنانی ئەم جۆرە خەڵاتانە بە لێهاتووی هەموو یاریزانەکان و یانەکەمە نەک تەنها من.
میسی وتی: من و ڕۆنالدۆ رکابەریەکی گەورە هەبوو لە نێوانمان بە هۆی تۆپی پێوە ئەوەش شتێکی ئاساییە ،کاتێک ئەو لە ڕیال مەدرید بو منیش بەرشەلۆنە بێگومان کەسمان نەماندەویست شکست بهێنین لە نازناوە بە کۆمەڵەکان و تاکە کەسیەکانیشدا وە قبوڵیشمان نەدەکرد ئەوە ڕوبدات بێگومان ئەمە لەناو یاریگادا بەڵام لەدەرەوەی یاریگا ئێمە هیچ کێشەیەکمان نەبوو.
وتیشی: وەرزی رابردوو زۆر ئاستمان باش بوو و وەرزێکی جوانمان بەڕێکرد بەلام لە یاریگای ئانفێڵد کارەسات رویدا و ئەو یاریە بو بە هۆی ڕوخان و بێهیوابونی ئێمە.
میسی ئاماژەی بەوەشدا: شکستەکەمان بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەوەندە کاریگەری هەبوو بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا نرخێکی زۆری نەمابو لامان وە یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیشمان دۆراند و نازناوەکەمان لەدەستدا.
سەرجەم وتەکانی میسی لە چاوپێکەوتنەکەدا:
میسی: دڵخۆشم بە بەدەستهێنانی خەلاتی زە بێست بەڵام ئێستاش دوپاتی دەکەمەوە کە بەدەستهێنانی ئەم جۆرە خەڵاتانە بە لێهاتووی هەموو یاریزانەکان و یانەکەمە نەک تەنها من.
میسی: وەرزی رابردوو زۆر ئاستمان باش بوو و وەرزێکی جوانمان بەڕێکرد بەلام لە یاریگای ئانفێڵد کارەسات رویدا و ئەو یاریە بو بە هۆی ڕوخان و بێهیوابونی ئێمە.
میسی: من و ڕۆنالدۆ رکابەریەکی گەورە هەبوو لە نێوانمان بە هۆی تۆپی پێوە ئەوەش شتێکی ئاساییە ،کاتێک ئەو لە ڕیال مەدرید بو منیش بەرشەلۆنە بێگومان کەسمان نەماندەویست شکست بهێنین لە نازناوە بە کۆمەڵەکان و تاکە کەسیەکانیشدا وە قبوڵیشمان نەدەکرد ئەوە ڕوبدات بێگومان ئەمە لەناو یاریگادا بەڵام لەدەرەوەی یاریگا ئێمە هیچ کێشەیەکمان نەبوو.
میسی: شکستەکەمان بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەوەندە کاریگەری هەبوو بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانیا نرخێکی زۆری نەمابو لامان وە یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیشمان دۆراند و نازناوەکەمان لەدەستدا.
میسی: ئێمە زۆر نزیک بوین لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەڵام کۆتاییەکەی ئازاربەخش بو بۆ ئێمە.
میسی: ڕۆنالدینۆ و ڕیکارد یارمەتی منیان زۆردا، لە ڕاستیدا هەموو یانەکە لەو کاتەدا یارمەتیدەری من بون،گرنگی پێدانەکانی ئەوان بە من لەو کاتەدا وای لێکردم متمانە بە خۆم بکەم و بگەمە ئەم ئاستەی ئێستام.
میسی: هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خاوەنی چەندین یاریزانی ئاست بەرز و بەتوانان و ئەزانم ئەیانبینم لە یانەکانیاندا ئاستی بەرز پێشکەش دەکەن،وە شتێکی جوانە لە کوپا ئەمریکای داهاتوو پێکەوە بەشداری بکەین و کەسایەتیان بناسم.
میسی: سکالۆنی بیرکردنەوەی زۆر باش لە مێشکیدایە و بە ئاسانی دەتوانێت پەیامەکانی بگەیەنێت بە یاریزانەکان،ئەو دەیەوێت ئەرجەنتین بگەیەنێتە لوتکە ،وە دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکان دەکات، باشترە کە بەردەوام بێت لە کارەکەیدا و خۆشی هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئەوەی هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی بەهێز دروست بکات.
میسی: من دڵخۆشم بەگەڕانەوەی ماڕادۆنا بۆ کاری راهێنەرایەتی، ئەو راهێنەری من بو لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و سودێکی زۆرم لێبینی، پێویست بو بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی .
میسی: بە دڵنیاییەوە دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ یانەی نیولز ئۆلد بۆیز و لە خولی ئەرجەنتینی یاری بکەمەوە، بەلام ئەوە تەنها بە ویستی من نابێت لەبەرئەوەی من ئێستا باوکی سێ منداڵم .
میسی: ئەم وەرزە دەمەوێت هەموو نازناوەکان بەدەست بهێنم لەگەڵ یانەکەمدا، چوار ساڵە چامپیۆنز لیگمان بەدەست نەهێناوە لەبەرئەوە پێویستە بەدەستی بهێنین، پێویستە کاری قورس بکەین بۆ ئەو ئامانجەمان.
میسی: بە دڵنیاییەوە دەمەوێت نازناوی کوپا ئەمریکاش بۆ ئەرجەنتین بەدەست بهێنم ساڵی داهاتوو.
میسی: من دڵخۆشم بوم کاتێک بینیم خێزانەکەم و دوو مناڵەکەم دڵخۆشی دەردەبڕن دوای بردنەوەی خەلاتەکە.
میسی: فاتی یاریزانێکی باشە و خۆشم ئەوێت،ئەو زۆر هەوڵ دەدات و دەیەوێت ئاستی بەرز بکات، من ئامادەم یارمەتی بدەم بەڵام کاتی دەوێت تا بگاتە بەرزترین ئاستی خۆی،نابێت پەستانی زۆری بکەینە سەر چونکە ئەو جارێ تەمەنی ١٦ ساڵە .
خ . ک