2019-09-18
15929 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ خوازیارە بتوانێت شەش بۆ حەوت تۆپی ئاڵتون بەدەست بهێنێت و میسیش بە بەهێزترین رکابەر دادەنێت کە روبەروی بوبێتەوە.
تەواوی چاوپێکەوتنەکەى رۆناڵدۆ
رۆناڵدۆ: من دواى ژمارەى پێوانەیی ناکەوم، بەڵکو ژمارەى پێوانەیی دوامەکەوێت، بەهرەش هیچ شتێک نیە ئەگەر کار نەکەیت
رۆناڵدۆ: ناوبانگ دوو لایەنەیە، هەمیشە لاپەرەى یەکەمی رۆژنامەکانیت، بەڵام ئەمە تایبەتمەندیت لێ زەوت ئەکا، لە 10 سالی رابردودا نەمتوانیوە لەگەڵ منداڵەکانم بچم بۆ گەران و ناتوانم کەسێکی ئاسایی بم
رۆناڵدۆ:جوانترین گۆڵم ئەوەبو کە لە یۆڤانتۆس کردم، زۆر جاری تر هەوڵمداوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوم، بڕوا ناکەم کەسێکی تر بتوانێت گۆڵێکی لەو شێوەیەى من بکاتەوە کە لە یوڤیم کرد.
رۆناڵدۆ:ئەمەوێت جۆنیۆر کەمێک بچێژێت بۆئەوەى هەوڵ بدات بۆ شتەکان تا دەستی بکەوێت، ئەو شوێنانەم پیشاندا کە تیا ژیاوم ، بڕواى پێ نەکردم.
رۆناڵدۆ: جۆرجینا باشترین خۆشەویستی ژیانمە، رۆژێک لە رۆژان لەگەڵیدا هاوسەرگیری ئەکەم.
رۆناڵدۆ: دایکم هەست بە قەلەقی زۆردەکات پێش ئەوەى یاریی بکەم، ناهێڵم زۆربەى یارییەکانم ببینێت، زۆرجار کە ئەهاتە یاریگاوە سەرقاڵی دەبوم بەهۆی دودڵییەکەیەوە، پێموت کە ناتوانێت لەوە زیاتر سەیری یاریی بکات.
رۆناڵدۆ: بە داخەوە کە باوکم نەیبینم من ئێستا ژمارە یەکم، هەمو خێزانەکەم بینی بەس ئەو نەیبینی.
رۆناڵدۆ: لیۆنێل میسی بەهێزترین رکابەر بوە روبەروی بومەتەوە.
رۆناڵدۆ: ئەمەوێ زۆرترین تۆپی ئاڵتون بەدەست بهێنم لە مێژودا، پێموایە دەبێت بگەمە شەش بۆ حەوت تا میسی بەتەواوی تێپەڕێنم ، پەیوەندیم باشە لەگەڵی بەڵام هەردوکمان یەکتر باش دەکەین.
رۆناڵدۆ: دەمەوێت خەڵک بە باشترین یاریزان باسم بکەن، دەزانم کە خۆم یەکێکم لەباشترینەکانی مێژوی تۆپی پێ.
رۆناڵدۆ: 2018 قورسترین ساڵ بوو دوور لە تۆپی پێ ، دڵتەنگیان کردم چونکە یارییان بە کەرامەتم کرد، قورسە بۆ من کە خۆشەویست و خێزان و منداڵم هەیە، بە دایکمم وت لەسەر خۆ بێ تۆ کوڕەکەى خۆت دەناسیت.