2019-09-07
12113 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە زۆرپرسی جیاوازی یانەکەى کرد و چەند نهێنییەکیشی ئاشکراکرد.
بارتۆمیۆ دوپاتیکردەوە کە میسی بەهیچ شێوەیەک پێی نەوتوە گریبەست لەگەڵ نەیمار ئیمزابکات.
وتیشی: هەوڵی تەواویان داوە بۆ کرینی نەیمارو ئەویش هەموو شتێکی کردوە بۆ ئەوەى بگەرێتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوە.
زۆربەى قسەکانی بارتۆمیۆ
بارتۆمیۆ: جارێكی تر خۆم بۆ سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە هەڵنابژێرم
بارتۆمیۆ: قسەمان لەگەڵ پۆیۆڵ كردوە لەم ماوەیەدا بۆ پەیوەندیكردن بە یانەكەوە
بارتۆمیۆ: ژوری خۆگۆڕین بڕیار لەسەر كڕینی یاریزان نادات
بارتۆمیۆ: نەیمار لە زستاندا نایەتە بەرشەلۆنە
بارتۆمیۆ: هیچ. كەسێك لە ژوری خۆگۆڕین هەڵەی بەرامبەر گریزمان نەكردوە
بارتۆمیۆ: دی لیخت خۆی ویستی بچێتە یوڤانتۆسەوە
بارتۆمیۆ: یانەی تریش هەبوو كە نەیماری دەویست
بارتۆمیۆ: نەیمار لە بازاڕی گواستنەوەدابوو بۆیە ئێمەش ویستمان بیكڕین
بارتۆمیۆ: یەكەمجار ویستمان نەیمار بە خواستن وەرگرین دواتر بە كڕینی ئیجباری
بارتۆمیۆ: نەیمار هەوڵی خۆیدا بێتە لامان بەڵام ئەموەرزە لەگەڵ پاریسە
بارتۆمیۆ: میسی بە كەسی نەوتوە كە نەیمار بكڕین
بارتۆمیۆ: نەیمار دەیویست بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە
بارتۆمیۆ: نەیمار یاریزانێكی بەتوانایە و ئێمەش ویستمان بیكڕین
بارتۆمیۆ: كەس نەیدەتوانی داواكاریەكانی پاریس جێبەجێ بكات
بارتۆمیۆ: دیمبلی یاریزانێكی باشەو دەیەوێ لەگەڵمان بەردەوام بێت
بارتۆمیۆ: ئەم وەرزە باسی نەیمار ناكەین بۆ وەرزی داهاتوو ئەگەر پێویستمان بوو قسەی لێ دەكەینەوە
بارتۆمیۆ: سێ بۆ چوار یانە گرنگی بە نەیمار دەدات یەكێكیان ڕیاڵ مەدرید بوو
بارتۆمیۆ: بەدوری نازانم لە داهاتودا نەیمار بكڕین
بارتۆمیۆ: مەسەلە ئەوە نیە پاریس نایەوێت نەیمار بە بەرشەلۆنە بفرۆشێ مەسەلە ئەوەیە ئەوان گرێبەستی باشترینیان دەوێت
بارتۆمیۆ: ژوری خۆگۆڕین لاری نەبوە لە كڕینی گریزمان
بارتۆمیۆ: خۆم بەشدار بوم لە كڕینی دی یۆنگ
بارتۆمیۆ: ڕاستە میسی لە ٢٠٢٠ ئەتوانێت داهاتوی خۆی یەكلایی بكاتەوە ، بەڵام ئێمە دودڵ نین و ئەزانین كە لەگەڵمان دەمێنێتەوە
بارتۆمیۆ: میسی لەگەڵمان بەردەوام دەبێت
بارتۆمیۆ: هەموو وەرزێك هەوڵمانداوە تیپەكەمان بەهێزتر بكەین
بارتۆمیۆ: هەمیشە ئامانجمان زۆرترین نازناو بوە وەرزی ڕابردوو ئامانجمان خولی ئیسپانی بوو
بارتۆمیۆ: وەرزی ڕابردوو لە هەموو نازناوەكان نزیك بوین
بارتۆمیۆ: هیچ تیپێك نابینم لە ئەوروپا وەك ئێمە تیپێكی ڕكابەری هەبێت