ئەنچیلۆتی کام هەڵبژاردە بە پاڵێوراو بۆ بردنەوەی یۆرۆ دادەنێت؟

ئەنچیلۆتی کام هەڵبژاردە بە پاڵێوراو بۆ بردنەوەی یۆرۆ دادەنێت؟
2021-06-26

637 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بە پاڵێوراوی یەکەم بۆ بردنەوەی جامی یۆرۆ دەبینێت و ستایشی مباپێ و ڕۆدریگێز دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی جیۆرنالی ئیتاڵی، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدردی ئیسپانی دوپاتیکردەوە، وەک پێش دەستپیکردنی جامی یۆرۆ ئێستاش هەمان بۆچونی هەیە کە ئیتاڵیا و ئینگلتەرا پاڵیوراوی یەکەمن بۆ بردنەوەی نازناوی جامی یۆرۆ.

ئەنچیلۆتی وتی: ئەنجامەکانی هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناغی کۆمەلەکاندا ئەو راستیەی سەلماندوە کە ئەو دوو هەڵبژاردەیە ئاستێکی بەرزیان هەیە و لە توانایاندایە نازناوەکە ببەنەوە.

وتیشی: ئیتاڵیا هەڵبژاردەی چاوەڕوان نەکراوی جامی یۆرۆیە چونکە بە شێوازێکی هێرشبەری بەهێز یاریدەکات و هێڵی بەرگریشی زۆر بەهێزە و خاوەنی چەندین یاریزانی لاوە کە بەپەرۆشەوە یاریدەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کیلیان مباپێ یاریزانێکی ترسناکە و لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا باشترین ئاست پێشکەشدەکات، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەو شوێنەی یاریدەکات لە یاریگادا و لە توانایدایە یاریزانانی بەرامبەر بە تەواوی بێزار بکات.

لەسەر جەیمس ڕۆدریگێز دەڵێت، جەیمس یاریزانێکی بەهرەمەندێکی بەنرخە و توانای دروستکردنی زۆرترین هەلی گۆڵ تۆمارکردنی هەیە لەبەر ئەو هۆکارانا ویستومە هەموو کات گرێبەستی لەگەڵدا بکەم لەو یانانەی راهێنەری بووم.

خ . ک