نوێترین چاوپێکەوتنی میسی لەگەڵ کەناڵی lasexta

نوێترین چاوپێکەوتنی میسی لەگەڵ کەناڵی lasexta
2020-12-28

3368 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باسی لە داهاتوی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەکات و گواردیۆلا وەک باشترین راهێنەر دەبینێت و سەرسامی خۆی بە کریستیانۆ ڕۆنالدۆش دەربڕی.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەنالێ lasexta دا لیۆنێل میسی ئاماژەی بەوەدا کە نازانم داهاتووم چۆن دەبێت لەگەڵ یانەکە و دەبێت تا کۆتایی وەرز جاوەرێ بکەین و ئەو کاتە بڕیار دەدەم.

میسی ڕایگەیاند : سەرسامم بە کریستیانۆ رۆنالدۆ لە تۆپی پێدا و رافائیل نادال و رۆجەر فیدرێریش لە یاری تێنسدا.

میسی وتی:  بارتۆمیۆ چەندین بەڵێنی شکاند لەگەڵ مندا، نامەوێت باسیان بکەم کە ئەو بەڵێنانە چی بون، بەڵام بەڵی ئەو بەڵێنی شکاند.

وتیشی : ئەستەمە ڕوبکەمە ڕیال مەدرید و قورسە گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار لەم کاتەدا بۆ سەرۆکی یانەکە لەبەرئەوەی دارایی یانەکە باش نیە.



وتەکانی میسی لە چاوپێکەوتنەکەدا:

میسی : چاوەڕێ دەکەین تا کۆتایی وەرز بۆ یەکلا کردنەوەی داهاتووم و دواتر بڕیار دەدەم.

میسی : دەمەوێت لە بەرشەلۆنە بژیم تەنانەت دوای وازهێنانیشم لە یاری کردن.

میسی : بە هاندەران دەڵێم دەمەوێت لێرە بمێنمەوە ،لە ئێستادا هیچ بریارێک نیە بەڵام لە داهاتوودا بیر دەکەمەوە و بڕیار دەدەم.

میسی : ناتوانم پێت بڵێم داهاتووم چۆن دەبێت لەبەرئەوەی نازانم چی ڕوودەدات، سوێند دەخۆم هیچ بڕیارێکی رون لەم کاتەدا بونی نیە تەنها دەمەوێت بجەنگم لەپێناو بردنەوە و بەدەستهێنانی نازناو.

میسی : ئەستەمە و رونادات پەیوەندی بکەم بە ڕیال مەدریەوە.

میسی : بە هیچ شێوەیەک بیرم لەوە نەکردۆتەوە پەیوەندی بکەم بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ سواریز یاری بکەم.

میسی : بەرشەلۆنە لە هەموو یاریزانێک گەورەترە کە یاری تیا کردوە.

میسی : ئەگەر دەتەوێت بنوسم لەبارەی ڕۆشتنم ئەوا ئەوا دەمەوێت بڕۆم بەڵام بە جوانترین شێوە بۆ ئەوەی بتوانم لە داهاتوودا بگەڕێمەوە بۆ کار کردن لەگەڵ یانەکە.

میسی : هیوام بەوە هەیە سەرۆکی داهاتووی بەرشەلۆنە شتانێکی گەورە ئەنجام دەدات بۆ گەرانەوەی نازناوەکان بۆ یانەکە.

میسی : خۆم نابینم لەوەی لە داهاتوودا ببمە راهێنەر، دوای وازهێنانم هەوڵدەدەم کار بکەم لە بوارێکی تۆپی پێدا وەکو بەڕێوەبەری وەرزشی.

میسی : چیرۆکی من و بەرشەلۆنە و خەڵکەکەی وەک خۆشەویستی و عەشقێکی گەورەیە لە مناڵیەوە.

میسی : هیوادارم ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی باش بێت بۆمان.

میسی : دوای وازهێنانیشم دەمەوێت لە یانەکە بم بەهەر ڕێگایەک بێت.

میسی : هەندێک لە هاندەرانی بەرشەلۆنە منیان خۆش دەوێت و دەیانەوێت لە یانەکە بمێنمەوە بەڵام لە بەرامبەردا ئەو بیرکردنەوەیان نیە بە هۆی ئەوەی ڕویدا لە رابردودا.

میسی : چاوەڕی دەکەین تا کۆتایی وەرز بۆ قسە کردن لەگەڵ ئیدارەی یانەکە، ئێستا تەنها بیرمان لای بردنەوەی نازناوەکانە لەگەڵ بەرشەلۆنە.

میسی : هەموو کات وتومە سەرسامم بە بیرکردنەوە لە ڕۆشتن بۆ ئەمریکا و ئەزمونێکی ژیانی نوێ تاقی بکەمەوە بەلام نەموتوە لە ئێستادا.

میسی : دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم نازناوەکان بەدەست بهێنین، دەبێت چاوەڕی بکەین بزانین لە کۆتایی وەرز چی روودەدات.

میسی : بارتۆمیۆ چەندین بەڵێنی شکاند لەگەڵ مندا، نامەوێت باسیان بکەم کە ئەو بەڵێنانە چی بون، بەڵام بەڵی ئەو بەڵێنی شکاند.

میسی : دڵتەنگ بوم کاتێک زانیم گومانیان هەیە لە خۆشەویستی من بۆ بەرشەلۆنە، ئەو یانەیە هەموو شتێک و ژیانی بە من بەخشی، دڵنیا بن من خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ شاری بەرشەلۆنە و یانەکە هەیە و هەست دەکەم هەموو شتێکیان پێ بەخشیوم.

میسی : لە ماوەی شەش مانگی پێش ئەوەی فاکس بۆ یانەکەم بنێرم و داوای رۆشتن بکەم چەندین جار بە سەرۆکی یانەم وتوە دەمەوێت برۆم بەڵام هەموو جارەکان دەیوت نەخێر.

میسی : بارتۆمیۆ نەیدەویست ڕیگا بە ڕۆشتنم لە یانەکە بدات، لەو  بابەتەدا دەوری پێاوێکی خراپی دەبینی.

میسی : هەستم دەکرد کاتی من کۆتایی هاتوە لە یانەکە، مناڵەکانیشم نەیاندەویست برۆم بەڵام من ئەوەم بە باشترین بڕیار دەبینی.

میسی : من دەمزانی ئەگەر لەگەڵ یانەکە بچمە دادگا ئەوا براوە دەبم بەڵام نەمویست ئەو ڕێگایە لەگەڵ یانەی ژیانم بگرمە بەر.

میسی : گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار سودێکی زۆری بۆمان دەبێت.

میسی : قورسە گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار لەم کاتەدا بۆ سەرۆکی یانەکە لەبەرئەوەی دارایی یانەکە باش نیە.

میسی : نەیمار نەیوتوە وەرە بەیەکەوە یاری بکەین بەڵکو تی دەمەوێت لەگەڵ میسی یاری بکەمەوە.

میسی : رۆژانە لەگەڵ نەیمار و سوارێز قسەدەکەین لە وەتسئەپ.

میسی : لەگەڵ نەیمار قسەمان کردوە لەسەر ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنز لیگ و ڕوبەروبونەوەمان لەو  قۆناغەدا.

میسی : نەیمار پێی خۆش نەبو روبەروی یەک ببینەوە لە چامپیۆنز لیگ لەبەرئەوەی هەستێکی ناخۆشە بۆی.

میسی : لەگەڵ گریزمان پەیوەندیمان باشە و هیچ کێشەیەکیشمان نیە.

میسی : هەمومان دەمانزانی کە ئەم وەرزە وەرزی گواستنەوە بو، ئێمە یاریزانی نوێ و لاومان هەیە،دەمانزانی کاتێکی گونجاوە بۆ ڕۆشتنی من.

میسی : گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەرە و خاوەنی چەندین بیرکردنەوەی تایبەت و نایابە کە چۆن ئامادەبین بۆ یاریەکان، ئەو ڕێگای هێرشبردنی هەبوو لە پێناو بردنەوە.

میسی : زۆر شت لە گواردیۆلاوە فێر بوم، بەڵام کاتێک لویس ئینریکی هات شتی زیاتر فێر بوم،ئەوان دوو ڕاهێنەری زۆر گەورەن.

میسی : لەگەڵ گواردیۆلا قسە دەکەین، لەسەر بارودۆخی بەرشەلۆنە و مان سیتی و گونجاندنی ژیانی لە ئینگلتەرا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی دووبارە کارکردنمان نردکەوە پێکەوە.

میسی : کومان هاتوە و دەیەوێت ئەنجامی باش بە یانەکە ببەخشێت و زۆر بە تامەزرۆیی کار دەکات،ئەتوانم بڵێم تا ئێستا ئەنجامی باشی هەبوە و کار دەکات لەسەر ڕێگایەکی ڕاست بەڵام کاتی زیاترمان دەوێت لەگەڵ کومان.

میسی : راست نیە کاتێک دەڵێن من راهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردە و یانەکەم و یاریزانە سەرەکیەکان هەڵدەبژێرم ، ئەوە دورە لە راستیەوە.

میسی : گفتوگۆم نەکردوە لەگەڵ هیچ یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە.

میسی : من نازنام دەمێنمەوە یان نا دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی روودەدات لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکە.

میسی : من نازانم چی ڕوودەدات لە داهاتوودا.

میسی : کاری سەرۆکی داهاتوو لەگەڵ یانەکە ئاسان نابێت، دەبێت زیرەکانە کارەکانی بکات و دەبێت بزانێت یانەکە لەم کاتە سەختەدا چی پێویستە،چونکە قورسە لەم کاتەدا گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانان بە هۆی خراپی دۆخی دارایی.

میسی : هەندێ کەس دەڵێن ئاستی من جیاوازە لە یانە و هەڵبژارەکەم ، ئەوە زۆر بێزارم دەکات.

میسی : بەرشەلۆنە ژیانمە، خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ یانەی بەرشەلۆنە و شارەکەی هەیە،لە ١٣ ساڵیەوە من لێرەم زیاتر لێرە ژیاوم تا ولاتەکەم کە ئەرجەنتینە،مناڵەکانم لێرە لەدایک بون و هەموو ژیانم بەستراوە بە بەرشەلۆنەوە، زۆر بە ئاسایی دەچمە رێستۆرانتەکان و هەموو شوێنێک دەناسم لێرە.

میسی : لە تۆپی پێدا سەرسامم بە کریستیانۆ رۆنالدۆ. 

میسی : هیچ کاتێک کەسایەتی بارتۆمیۆم بە نۆبیتا ناو نەبردوە، بەڵام هەندێک لە یاریزانەکان ئەوەیان دەکرد.

میسی : هەندێک کەس دەڵین من گرنگی بە هیچ نادەم  و خاوەنی سامانێکی زۆرم، ئەوە راستە بەڵام راست نیە کە من گرنگی پیدانم نیە، من دەمەوێت هەموو شتێک ئاشکرا بێت کە چۆن ئەژیم.

میسی : یاری کردن بە بێ هاندەر ساتێکی زۆر ناخۆشە، هەست بە نامۆی و ساردیەک دەکەین کاتێک هاندەر لەگەڵمان نین لە یاریگادا، وە کاردانەوەشی هەبوە لەسەر ئەنجامەکانمان.

میسی : شکستەکەمان بەرامبەر بایرن میونشن بە ئەنجامی ٨ بە ٢ زۆر خراپ بو بۆ هەموومان، یاریەکەی سەیر بو، چاوەڕوانی ئەو ئەنجامە گەورەمان نەدەکرد.

میسی : چەندین جار شکستمان هێناوە و دەبێت قبوڵیشی بکەین هەرچەند کاتێکی قورسە کاتێک بیر دەکەینەوە چۆن تووشی سکست بوین، ساڵی رابردو زۆر قورس بو ، دەبێت بدۆڕێین بەڵام نەک بەو ئەنجامە گەورانە.

میسی :  کاتێک لە راهێنان تەواو دەبین و دەڕؤینەوە ماڵەوە یەکەم پرسیار لێم دەکەن ئەوەیە کە دەڵین بردتەوە یان نا.

میسی: من کەسێکم شکستم پێخۆش نیە، لە کاتی شکستا هەندێک شت دەڵیم و دەیکەم بەڵام دواتر خۆم نامۆ دەبینم بەرامبەر ئەوانەی وتومە و کردومە.

میسی : یاری ناکەم بۆ ئەوەی باشترینی جیهان بم، یاری دەکەم لە پێناو بردنەوە و وە بەخشینی هەموو تواناکانم بە یانەکەم و هەڵبژاردەکەم.

میسی : ئەنتۆنێلای خێزانم هەندێ کات دەیەوێت بمباتە لای پزیشکی دەرونی ئەزانم پێویستم پێیەتی بەڵام ئەو ڕێگایەم نەگرتۆتە بەر .

میسی : خێزانەکەم هەژار نین بەڵام بەڵکو ژیانێکی مامناوەند بەسەر دەبەن،خێزانەکەم بە باشی ئەژین بەڵام زۆر شاهانەیش نا.

میسی : لە ماڵەوە بوم کاتێک هەواڵی گیانلەدەستدانی مارادۆنام بیست، پەیوەندیم بە بەوکمەوە کرد و لە راگەیاندنەکانەوە تەماشای هەواڵەکانم دەکرد.

میسی : من و هیچ کەسێکی تریش نەمان دەویست هەواڵی مردنی مارادۆنا راست بێت، ئەوە هەواڵێکی ناخۆش بو وەک شێت بون وابو.

میسی : کاتێک گۆڵێکم تۆمار کرد و درێسی نیەولز ئۆلد بۆیزم بەرز کردەوە ئەوە وەک ڕێزیک بو بۆ مارادۆنا و پێشکەشی خەڵکانی ئەو یانەیە دەکەم،لە هەندێک یاری پێشوتردا گۆڵم تۆمار نەکردبو بەڵام لەو یاریەدا دەمویست ئەو گۆڵە تۆمار بکەم و پێشکەشی مارادۆنای بکەم.

میسی :  کاتێک مارادۆنا بە هەندێک کەسایەتی سیاسی ناودەبەن بەڵام من نامەوێت تەداخولی سیاسەت بکەم.

میسی : هەموو کەس ئازادە چی دەکات و جۆن رێز لە کەسەکانی تر دەگرێت.

میسی : بیرم لە مردنی خۆم نەکردۆتەوە، نامەوێت تەنانەت بیر لەو کاتە بکەمەوە کە تەرمەکەم چۆن بە ڕێدەکرێت.

میسی : گرنگی نادەم بە گرێبەستی کەناڵەکان و ریکلامەکان و بیر لە یاریزان ناکەمەوە، یەک شەممان و چوار شەممان یاری دەکەئن هەندێ کاتێش شەممان و هەینی، زیاتر گرنگی بە یاری کردنی خۆم و دۆخی دارایی وەرزشی دەدەم.

میسی : زیاتر لە ١٥ ساڵە بونم هەیە، هەوڵمداوە هەموو شتێک پێشکەش بکەم لە پێناو یانەکە و هاندەرانی.

میسی : من زۆر باشم وە زۆر بەپەرۆشم و دەمەوێت بجەنگم لەسەر بەدەستهێنانی هەموو نازناوەکان.

میسی : یانەکەمان بە بارودۆخێکی خراپی داراییدا دەڕوات بە هۆی ئەو دۆخەی هەموو جیهانی گرتۆتەوە.

میسی : کاتی خۆم تەرخان نەکەم بەوەی خەڵک چی دەڵێن چونکە هەموو کەسێک بۆ جونی خۆی هەیە.

میسی : زۆر ئازارم هەبوە لە تۆپی پێدا بەڵام نەگریاوم، بۆ ئەو شتانە گریاوم کە تایبەت بون بە خۆم نەک تۆپی پێ.

میسی : سالەکانی یەکەم لە بەرشەلۆنە زۆر قورس بو بۆ من بە هۆی زۆر یاری نەکردنم کە ئەوەش پەیوەندی بە ئیدارەوە هەبوە، وە هەندێ کاتیش بە هۆی پێکانەکانمەوە ئازارم هەبوە.

میسی : کاتێک هاتمە بەرشەلۆنە هەموو شتەکانی پێشتری ژیانم پشتگوێخست، هاوڕێکانم و خوێندنگا و وڵاتەکەشم، هاتمە شوێنێک کە نەم ئەناسین و شەرمم ئەکرد، خوشکەکەم ١٥ ساڵ بو لێرە و بە هۆی دلخۆش نەبونیەوە گەڕایەوە ئەرجەنتین لەگەڵ دایک  و براکەمم من و باوکم لە بەرشەلۆنە ماینەوە.

میسی : کاتێک لە بەرشەلۆنە ماینەوە باوکم پێی وتم بریار بدە و چیت ئەوێت، دەتەوێت لێرە خەونەکانت بە دی بهێنی یان دەتەوێت بگەڕیتەوە ئەجەنتین و لەوێ ژیان بەسەر ببەیت، منیش زۆر بە راشکاوانە پێم وت کە دەمەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنمەوە.

میسی : دڵخۆشم کە لێرە مناڵەکانم لەگەڵدایە، سەرسامم کاتێک داوام لێدەکەن یاری تۆپی پێ بکەم یان هەر جۆرە وەرزشێک وە کاتێک لەگەڵم دەنون ، لەگەڵیان دەچمە بازاڕ هەرچەند قورسیشە لەبەر ئەوەی چەندەین کەس بونیان هەیە لەو شوێنانەدا.

میسی : مۆبایل زۆر بەکار دەهێنم بەڵام بە هاتنی ئایپاد هەموو شتێک گۆڕا.

میسی : ژیانم ئاساییە، مناڵەکانم دەبەم بۆ خوێندنگا و دەچم بۆ راهێنان کرد و پاشان دەگەڕێمەوە ماڵەوە.

میسی : ئێمە یاریزانین و یاری و راهێنان دەکەین، دەمانەوێت چێژی لێببینین، ئەمە رای تایبەتی خۆمە.

میسی : دەمەوێت وڵاتەکەم باشترین بێت، لە پێناو گۆرانکاریدا و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.

میسی : بۆ پشوەکانی سەری ساڵ دەگەڕێمەوە ئەرجەنتین چونکە خێزانەکەم لەوێن،هەموو خێزانەکەم لە ئاهەنگی سەری ساڵ ئامادە دەبن.

میسی : بابا نوئێل هەموو کات لە ڕوی دیاریەوە بەخشەر بوە بۆ من،کاتێک مناڵ بوم داوای هەندێ دیاری تۆپی پێم لە بابا نوئێل کردوە وەکو پێڵاو و درێس و تۆپ.

میسی : زۆر لەگەڵ راگەیاندنەکان قسە ناکەم، باشترین گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە نزیکن لێم.

میسی : بەردوام یاری پلەیستەیشن ئەکەم لەگەڵ تیاگۆی کوڕم.

میسی : لە هەموو وەرزشێک سەرسامم بە یاریزانان وەکو لیبرۆن و نادال و فیدرێر.

خ . ک