2020-12-05
2164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ باس لە گۆڕینی شێوازی یاریکردنی خۆی دەکات لەگەڵ میلان بە بەراورد بە 10 سالی رابردوو، ئاماژەى بەوەشدا کە ئەو واز لە یاریکردن دەهێنێت و چیتر گرێبەستەکەى درێژ ناکاتەوەو پێویستی بە پشوە.
چاوپێکەوتنی ئیبرا لەگەڵ سکاى سپۆرت
// من لە بەرشەلۆنە بوم و یاریمان هەبوو لەگەڵ میلان، دواى هەفتەیەک ، گالیانی هاتە ماڵەکەمەوە ، چاکەتەکەى داکەند و وتی ناڕۆمەوە تا نەیەیتە میلانەوە
// ئەوکات من لە بەرشەلۆنە توشی کۆمەڵێک کێشە بوبوم کە نەمدەزانی چییە، میلانیش گرنگی پێ دەدام، ئەوکاتیش من شاری میلانۆ شارەزابوم، تیپێکی وەک میلانیش گرنگیت پێ بدات نابێ رەتی بکەیتەوە
// هەمیشە حەزم لە تەحەداى نوێ بوە، وزەیەکم دەداتێ کە باشتر بم، ئەزمونی یەکەم جارم لەگەڵ میلان وەک ئێستا نەبوو، ئێستا جیاوازە
// ئێستا کە گرێبەستم ئیمزاکرد لەگەڵ میلان وتم بۆ من گرنگترە میلان بخەمە لوتکە نەک لەگەڵ تیپەکانی تر بردنەوە بەدەست بهێنم
// پێشتر هەمان دۆخم هەبو لەگەڵ مانچستەر یونایتد کە چومە ریزەکانیانەوە وتیان تەمەنی زۆرەو پیرە، بەڵام دواتر هەموی قسەیەکی تری کرد
// ئەمرۆ ئەو شتانە ناکەم کە 10 ساڵ لەمەوبەر کردومن، بەڵام هەستیش ناکەم وزەم کەم بوبێتەوە، لەبەرئەوەى 10 ساڵ لەمەوبەر یاریزانی کوالیتی باشتر لە میلان هەبوو
// ئەمرۆ من ئەزمونێکی ترم هەیە ، بەرێگەیەکی تر هەوڵی بردنەوە دەدەم، نامەوێت پاسی هەڵەم بۆ بێت
// شێوازی پیۆلی راهێنەرم پێ خۆشە، هاوسەنگی دروستکردوە ، رێگەیەکی دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەى باش یاریی بکەم، من ئەمەوێ بەردەوام یاریی بکەم، هەندێ جار دەیەوێ پشوم پێ بدات، رێزی بڕیارەکانی دەگرم
// بیرم لە وازهێنان کردۆتەوەو دەمەوێت لەگەڵ خێزانەکەم بم لە سوید، 6 مانگی زۆر باشم بەرێکردوە، بەڵام گرێبەستەکەم درێژ ناکەمەوەو بە پیۆلی راهێنەریشم وتوەو ئەویش رێزی لە بریارەکەم گرتوە.