2020-11-11
1740 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵد کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باس لە چەند پرسێکی جیاوازی تیپەکەى دەکات.
کومان ئاماژە بە گرنگی میسی و بۆسکێچ و پیکێ دەدات لە پێکهاتەکەیدا و سەرسامە بەو ئاستەى پێدریش پێشکەشی کردووە.
سەرجەم قسەکانی کومان
// دیپاى وەک هێرشبەری ژمارە 9 یاریی بۆ من کردوە لە هۆڵەندا
// پێدری ئەو یاریزانەیە کە منی توشی سەرسورمان کرد
// لەگەڵ میسی هەمیشە بەرشەلۆنە باشتر دەبێت
// بۆ بردنەوەى چامپیۆنز لیگ پێویستە باشتر بین، بایرن لە ئێمە باشترە لە ئێستادا
// ئێمە کەوتوینەتە گۆڕانکاری، پشت بە یاریزانە لاوەکان دەبەستین و کەشێکی ترمان داوە بە تیپەکە
// یاریزانە گەورەکان ئەوپەری تواناى خۆیان خەرج دەکەن، ئەوان بۆیان دەرکەوت کە تیپەکە پێویستی بە گۆرانکارییە
// بەگشتی من دڵخۆشم، هەست بە ئاسودەیی دەکەم، ئێمە گۆڕانکاری گەورەمان کردوە، زۆر شت هەیە لەسەر رێگەیەکی راست دەڕوات
// دڵخۆش نیم بەو شسکتانەى بەم دواییە دوچارمان هات، بەڵام ئێمە لەسەرەتاداین و لە زۆر روەوە لە بەرەو پێشچونداین
// ئێمە یەکگرتوین و ئەتوانین زۆر گۆرانکاری تریش بکەین
// پاش ماوەیەک ئەگەر ئۆمتیتی باش بوو ئەیهێنمە تیپەکەوە و بەشداری پێدەکەم، شتەکە پەیوەندی بە توانای جەستەیی و هێزەوە هەیە
// هیچ پێویستییەک نیە بۆ ئەوەى بە یەک شێوە یاریی بکەین، پێویستە شیکردنەوە بۆ رکابەرەکەمان بکەین
// هەرگیز گومانم نەبوە لە ئاستی میسی، زۆر بە باشی راهێنان دەکات و توانایەکی جەستەیی باشی هەیە ، لە یەکەم رۆژەوە وتومە ئەو باشترین یاریزانی جیهانەو بە دڵنیاییەوە پێم خۆشە کە لە تیپەکەمدایە
// گریزمان پێویستی بە متمانە بەخۆبون و گۆڵکردنە
// گریزمان سەربەستییەکی باشی هەیە و لەزۆر شوێنی یاریگا دەزانێت یاریی بکات
// دیمبلی لە روی جەستەییەوە ئێستا باشترە، بە باشی راهێنانی کردوەو کاتی زیاتر لە یاریزانەکانی تر راهێنانی کردوە
// دیمبلی یاریزانێکی خێرایە گۆڵکەرە لە هەردولا دەتوانێت یاریی بکات، لە یەک بە یەک سەرکەوتوە، من دڵخۆشم بەو کارەى لەم ماوەیەدا کردویەتی
// دەمزانی کاتێک دەبم بە راهێنەری بەرشەلۆنە ئەگەر زۆر کەمە کە لە پۆستەکەم بەردەوام بم دواى هەڵبژاردنەکان
// من لە داهاتوی خۆم ناترسم ، بە ئاسایی دەژیم، بە ئاسایی دەنوم
// بریارەکانی ناوبژیوان کاریگەری خراپی لەسەر دروستکردین
// ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەى باشتر بین ، خشتەیەکی باشمان داناوە بۆ ئەوەى دواى پشووەکە دەستپێبکەین
// من بۆسکێچم بە دڵە ، ئەو زۆر زیرەک و ئەزانێت چۆن یاریی دەکات، ئەو و دی یۆنگ و پیانیچ زۆرمان پێ دەبەخشن
// پیکێ خیبرەى زۆری پێداوین، ئەو یاریزانێکی گرنگی تیپەکەمانە
// دی یۆنگ دەزانێت چۆن یاریی لەدواوە دەستپێدەکات و بە تۆپیشەوە خێرایە ، ئەتوانێت هێلی بەرگریی تیپی بەرامبەر تێکبشکێنێت وەک چۆن بەرامبەر ریاڵ بیتس کردی.