2020-09-02
3597 جار خوێندراوەتەوە
+
-
راکیتیچ سوپاسی هەموو راهێنەرەکانی کرد کە لەماوەى رابردودا لە بەرشەلۆنە لە ژێر دەستیان یاریی کردوەو پێشیوایە بڕیاری رۆیشتنی میسی لەدەست خۆیدایە.
// پێم وایە ئەوەی من دەناسێت دەزانێت چیم بەخشیوە بە بەرشەلۆنە من ٢٤ كاتژمێر یاری تۆپی پێ دەكەم تەنانەت لەگەڵ خیزانەكەیشم ، من عاشقی تۆپی پێم لە تەمەنی چوار ساڵیەوە
// هەرگیز باوەڕم ناكرد ٣٠٠ یاری لەگەل بەرشەلۆنە ئەنجدام بدەم
// سوپاسی سەرجەم ڕاهێنەران دەكەم ئەوانەی پشێووتر لێرە بوون
// نامەوێت بڵێم كاتی ناخۆشمان بەڕێكردوە لێرە ، لەبەر ئەوەی زۆر چێژمان بینی
// كاتی زۆر خۆشمان بەڕێ كرد لەبەرشەلۆنە ئاڵۆزە خۆشترین كات هەڵبژێرم بەڵام ئەگەر دانەیەك دیاری بكەم كۆتایی بەرلین خۆشترین كات بوو
// دەزانم بەرامبەر بایرن میونشن چی ڕوویدا ، هیچ كەس ئەوەی نەدەویست بەڵام لەو شەش ساڵەی لێرە بووم یادگاری زۆر خۆشمان بەڕێكرد
// هەستم بە دڵنتەنگی کرد بەرامبەر یانەی بایرن میونشن بەشداریم نەكرد دەمویست بەشداری كۆتا یاری بكەم
// سوپاسی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەكەم
// بەرشەلۆنە بەرشەلۆنەیە ئاواتی هەموو یاریزانێكە ڕۆژێك لەم یانەیە یاری بكەن و یەكێكە لەگەورترین یانەكانی جیهان
// سەرەتای وەرزی رابردوو باشترین وەرز بوو بۆ من سەرەڕای ئەوەی بەرامبەر لیڤەرپول شكستمان هێنا بەڵام ئاستێكی بەرزم پیشكەش كرد و چێژم بینی
// هەمیشە بەرشەلۆنە وەك ماڵی خۆم دەمێنێتەوە
// بەڕای من هەموو یاریزانێك ئازادە لە بڕیاردان لەسەر رۆیشتن یان مانەوە ، بڕوام وایە ئێستا كاتێكی گونجاوە ، نازانم میسی خۆی بڕیاری چی دەدات