2020-07-26
3204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەى بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەی میسی و داهاتوی راهێنەری یانەکەو ئامانجی سەرەکیان لەم وەرزەدا دەکات.
// بەرشەلۆنە هەمیشە پاڵێوراو بوە بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ
// پێویستە سەرەتا بیر لە ناپۆلی بکەینەوە، بەڵام بەڵێ دەتوانین ببینە پاڵەوان
// پەیوەندیمان لەگەڵ چاڤی زۆر باشە بەڵام ئێمە سیتینمان هەیە و متمانەمان پێیەتی
// هەرگیز پشتی میسی بەرنادەین و بەردەوام یاریزانی نوێ دەخەینە پاڵییەوە
// ئەو کۆبونەوەیەى نێوان میسی و سیتین و رەخنە گرتن لە خۆیان شتێکی گرنگ بوو، تیپەکە یەکی گرتەوە و ئامانجی سەرەکیشمان هەموو نازناوەکانە
// بە دڵنیاییەوە خاوەنی یاریزانی بەتواناین و ئامانجمان نازناوی چامپیۆنز لیگە
// لیگا بە باشترین خولی جیهانی دادەنێم و بەکارهێنانی ڤار دەبێت باشتر بکرێت، ژمارەیەکی زۆر لە هەڵەى گەورە تۆمارکراون
// راهێنەرێکمان هەیە کە ساڵێک کارکردنی ماوە لەگەڵمان و رێزی دەگرین، پێموایە لەتوانایدا هەیە چامپیۆنزلیگ بۆ تیپەکەمان بەدەست بهێنێت
// زۆر جار لەگەڵ کاپتنەکانی بەرشەلۆنە قسە دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
// قسەکانی میسی ورە بەرزکردنەوەى یاریزانەکان بوو بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ پاش ئەوەى لا لیگا لەدەستچوو
// دیمبلی چانسێکی خراپی هەبوو، با بزانین چۆن دەگەرێتەوە، چونکە شەش مانگە دورکەوتۆتەوە، کاتێک پێکان دەوەستێت دڵنیام دەتەقێتەوە، کۆتینیۆ یاریزانێکی باشە، لەگەڵ بەرشەلۆنە نەگونجا بەڵام بزانین دواى گەرانەوەى چی دەبێت
// میسی زۆر جار وتویەتی دەیەوێت لە بەرشەلۆنە واز بهێنێت و بەردەوامیش دەبێت لەگەڵماندا
// نوێکردنەوەى بۆندی شتیگن یەکێکە لە کارە سەرەتاییەکانمان، یەکێکە لە باشترین سێ گۆڵچییەکانی جیهان
// سوپاسی یاریزانەکان دەکەم کە لە سێ مانگا موچەکەیان کەمکردەوە، چیتر کەم ناکرێتەوە
// ئەگەر ئاڵوگۆری یاریزان دروستنەبێت ئاستەمە بتوانیت نەیمار بگەرێنینەوە
// قسەمان لەگەڵ ئینتەرمیلان کرد لەبارەى لاوتارۆوە بەڵام هەموو شتێک وەستا، ئێستا تەرکیزمان لەسەر چامپیۆنز لیگە
// نازانم ئەگەر پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەى پیرێز بۆ رۆبیالیس راست بوبێت، هیوادارم راست نەبێت، چونکە ئەگەر وابێت تۆپی پێ لە جیهاندا کێشەیەکی گەورەى هەیە
// وەک وتم ئەم بازاری گواستنەوەیە تەنها گۆرینەوە دەکەین، چونکە یەک یۆرۆ قازانجمان نیە