​نوێترین چاوپیکەوتنی زیدان پاش بەدەستهێنانی نازناوی لا لیگا

​نوێترین چاوپیکەوتنی زیدان پاش بەدەستهێنانی نازناوی لا لیگا
2020-07-20

3141 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید لەدواین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ بی ئین سپۆرت باس لە زۆر پرسی جیاواز و شێوازی خۆ ئامادەکردنی یانەکەى بۆ لا لیگاى ئەمساڵ دەکات.

// لەکاتی کەرەنتینە بەردەوام بە ڤیدیۆ لەگەڵ یاریزانەکان قسەم دەکرد، پێویست بوو تیپەکەمان بەیەکەوە بمینێتەوە

 

// سەرەتا دڵنیا نەبوین لەوەى ئایا ئەتوانین یاریی بکەین یان نا، بەڵام لەکاتی دەستپێکردنەوەیدا ئامانجی سەرەکیمان نازناوی لا لیگا بوو

 

// زۆر بە باشی خۆمان ئامادە کرد، تیپەکەم وا لێکرد سەرنج بخاتە سەر ئەوەى دەیەوێت، هەمومان کۆک بوین لەسەر ئەوەى 11 یاریی کۆتایی هەیە دەبێت هەر 11ی بەرینەوە، متمانەمان بە خۆمان بوو کە ئەگەر وا بکەین سەرکەوتوو دەبین

 

// ئەوەى رویدا یاریزانەکان بون، کاتێک شتێکیان دەوێت کاری بۆ دەکەن و راهێنانی بۆ دەکەن تا بەدەستی بهێنن

 

// کاتێک راهێنانی کەممان دەکرد یاریزانەکان داواى زیاتریان دەکرد، بۆم دەرکەوت یاریزانەکان ئەم لیگایەیان دەوێت

 

// هەمو یاریزانەکان گرنگی خۆیان هەبوو لەم نازناوەدا و سەرجەمیان تەرکیزی تەواویان دەکرد، تەنانەت ئەوەى کەمیش بەر دەکەوت کاتێک سەرەى دەهات ئەوەى پیویست بوو لەسەری دەیکرد

 

// متمانەم بەوە هەیە کە من خاوەنی تیپێکم ئەتوانێت شتی گەورە بکات

 

// من رێزی زۆری یاریزانەکان دەگرم چونکە خۆشم پێشتر یاریزان بوم و بەو دۆخەى ئەواندا تێپەریوم

 

// هەردوو یارییەکەى کلاسیکۆ زۆر بە باشی یاریمان کرد و زانیمان رۆڵی دەبێت لە بردنەوەى نازناوەکە

 

// یاریەکەى بیتس هەستم بە دڵتەنگی زۆر کرد

 

// تۆپی پێ هەمیشە رێگەت پێ دەدات باشتر بیت، منیش تیپێکی باشم لەبەردەمدا هەیە و دەتوانین پێشبکەوین

 

// کاتێک ئەو گەرموگورییە دەبینم لە کاپتنەکەمان، سەرسام دەبم، هۆکارێکە بۆ باشتر بونی یاریزانەکانی تر

 

// هەموو یاریزانەکان رۆڵی خۆیان هەیە، داواى گۆڵیان لێناکەم، داواى ئەنجامدانی ئەرکی خۆیان لێدەکەم

 

// رامۆس وەرزێکی نمونەیی بەرێکرد، هەموو شتێکی کرد

 

// کۆرتوا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو لوتکە رۆیشت، سەرەتاى وەرز خراپ بوو، پێویستی بە کارکردنی بەردەوام بوو وەک هەموو یاریزانەکانی تر، ئێستا بۆمان دەرکەوت کە چەند گۆلچییەکی باشمان هەیە

 

// هیچ سەرسام نیم بەوەى مێندی کردویەتی، ئەزانم کە ئەو بەهرەیەکی زۆری هەیە

 

// پاڵەوانێتی لا لیگا ئەمساڵ لەوانی تر جیاوازتر بون، چونکە کار و جوهدی زۆری ویست، حەزم لە بەدەستهێنانی لەو جۆرە پاڵەوانێتیەیە کە توشی کێشەى زۆرمان دەکات

 

// نازناوی لا لیگامان بەدەستهێناوەو پێویستە چێژی لێ ببینین