نوێترین چاوپێکەوتنی ئیدین هازاردی بەلجیکی

نوێترین چاوپێکەوتنی ئیدین هازاردی بەلجیکی
2020-06-17

2602 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیدین هازارد پێی وایە پڕکردنەوەى جێگەى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییەو خەونەکەشی بە لەبەرکردنی درێسی ریاڵ مەدرید هێناوەتە دی.

// بیر لە قورسی درێسی ژمارە 7 ناکەمەوە کاتێک لە یاریگادا دەبم، تەنها بیر لەوە دەکەمەوە چی دەتوانم پێشکەش بکەم، وەرگرتنی ژمارە 7 دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە، لەبەرئەوەى ئەزانم ئەو چی بۆ تیپەکەى بەدەستهێناوە، جگە لەو رائول گۆنزالێسیش بەهەمان شێوە، ئاستەمە بتوانیت شتێکی زیاتر لەوان بکەیت

 

// نمونەى باڵای من زیدانە کاتێک راهێنانم پێ دەکات، دڵخۆشم دەکات، راستگۆیە لەگەڵمدا و قسەم لەگەڵ دەکات ئەو کاتەى پێویستمە، ئەو دەزانێت پێویستییەکانی یاریزان چین.

 

// چامپیۆنز لیگ زۆر گرنگە، لە یەکەم رۆژەوە ئەم قسەیەم کردوە، من لە پێناودرێسی ریاڵ مەدرید یاریی دەکەم، کاتێک بەرەو پێش دەچم دڵخۆش دەبم

 

// یاریکردن لە بێرنابیۆ و هاوکاری کردنی هاورێکانم بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین نازناو ئەمە هۆکاری بونی منە لە ریاڵ مەدرید، یاریی لە باشترین و گەورەترین یانەى جیهان دەکەم، ئەمە خەونێک بوو بۆ من بەدی هات